‌چۆنیه‌تی دروستكردنی پیزای ڕۆبیان

وێستگە ستایل-


کەرەستەکان:

۲٥٠ گرام ئارد
یەک کەوچکی چا شەکر
یەک کەوچکی زەڵاتە خومرە
کەوچکی چا خوێ
دوو کەوچکی چێشت خواردن ڕۆنی زەیت
نیو هێلکە
شیر بەپێی پێویست
پەنیری پیتزا لەڕنەدراو
پەنیری مۆنزرێلا پارچەی بچوک
بڕۆکۆلی
بیبەری سوری شیرین
بیبەری تونی خۆشەکراو
ڕوبیان
سۆسی پیتزا

ئامادەکردنی:
۱ـ هەویرەکە: هێلکەو زەیت و خوێ شەکر خومرە تێکەڵ دەکرێت پاشان ئاردەکە لەدوای وردە وردە شیرەکە لەگەڵ شێلان تا دەبێتە هەویرێکی جوان دایدەپۆشی هەڵ بێت.
۲ـ بڕۆکۆلیەکە لەئاوو خوێ زەرد دەکرێت کەمێک پاشان ئاوی ساردی پێدا دەکرێت .
۳ـ ڕوبیانەکە دەشۆرێتەوە لەکەمێک ئاو دەیکوڵێنین ئاوەکەی لادەبرێت لەکەمێک ڕۆن سوردەکرێتەوە کەوچکی زەڵاتە ئاوی لیمۆ ئاڵەتی ڕەش بیبەری سور کەمێک کاری .
٤ـ هەویرەکە دەکرێتەوە سۆسی تەماتە دەکرێت بەسەریداو بیبەرو بڕۆکۆلی و بیبەری شیرین دەکرێت بەسەریا پاشان کەمێک پەنیر لەدوایدا ڕوبیانەکە دوای ئەو هەردو جۆرە پەنیرەکە .
٥ـ لەفڕن دەبرژێنرێت . 


AM:10:56:12/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 1803 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل