‌مانای بینینی به‌فر له‌ خه‌ودا

وێستگە ستایل-


لێكدانه‌وه‌ له‌سه‌ر بینینی به‌فر له‌ خه‌ودا زۆره‌ و له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری له‌سه‌ر چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ بینینی به‌فر له‌ خه‌ودا بزانه‌.

1-بارینی به‌فر له‌ خه‌ودا به‌ مانای چاكبوونه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشی و ڕزق و ڕۆزی دێت و ئاماژه‌یه‌ بۆ خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌پیتی.
2- ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا ببینێت له‌كاتی خۆیدا به‌فر باریوه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ خه‌م و كێشه‌كانی نامێنێت و دوژمنه‌كانی له‌كۆڵ ده‌بێته‌وه‌.
3-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا به‌فر بكڕێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ بڕێك پاره‌ی‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ پێی ئاسووده‌ ده‌بێت و خه‌م و بێهیوای نامێنێت.
4- بینینی زه‌ویه‌كی وشك له‌ خه‌ودا كه‌ به‌ تۆوی ڕوه‌ك چێنرابێت و به‌فری به‌سه‌ردا ببارێت به‌ مانای ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت دێت.
5- بینینی به‌فر كه‌ له‌كاتی خۆیدا نه‌بێت ئاماژه‌یه‌ بۆ خه‌م و گرفت.
6-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا به‌فر به‌سه‌ریدا ببارێت مانای وایه‌ سه‌فه‌رێكی دوور ده‌كات و زه‌ره‌ری لێ ده‌كه‌وێت.
7-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ سه‌رمای ببێت به‌هۆی به‌فره‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت فه‌قیر ده‌كه‌وێت.
8-تواننه‌وه‌ی‌ به‌فر له‌ خه‌ودا به‌ مانای نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ت دێت.


AM:08:50:06/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 18307 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌