‌سه‌ركه‌وتوه‌كان ڕۆژانه‌ ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ به‌خۆیان ده‌ڵێن

وێستگە ستایل-


سه‌ركه‌وتن له‌ ته‌واوی بواره‌كانی ژیان كه‌س نییه‌ ئاره‌زووی نه‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ سه‌ركه‌وتوون ڕۆژانه‌ ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ به‌خۆیان ده‌ڵێن.

1-برۆ بخەوە

ئەگەر دەتەوێت رۆژەکەت بە فرێشی و بە هێز و تاقەتێکی نوێوە دەست پێ بکەیت، دەبێت خەوێكی باش بکەیت، ژیانی خۆت رێکخەرەوە تاوەکو چالاکییەکانت بەرهەمدارتر بن.

2-شتەکان باشتر دەبن

پێویست دەکات هەمیشە وزەی ئەرێنی و باش بە خۆت ببەخشیت، شتە خراپ و نەرێنییەکان لە مێشکی خۆت دەربکە و نە بییریان لێ بکەوە و نە باسیان بکە، سوپاسگوزاری ئەو شتانەت بکە کە هەتە و بیانووسەوە و بیهێنە بەرچاوت، ڕۆژانە چەند جارێک سەیریان بکەوە بۆ ئەوەی سوپاسگوزارییەکەت جێ بگرێت.

3-سڵاو بکە

پەراوێزی و کەنارگییری، بێ ئومێدی و خەم و خەفەت دروست دەکات، ئەوەش لە ئیش و کار و ئامانجەکانت بەدوورت دەگرێت،  تێکەڵ بە خەڵكی دیکە بە چونکە پێویستت بە خەڵکی دیکەیە، ڕەنگە شتانێک فێربیت کە لەوەوپێش هەرگیز نەتزانیوە.

4-تام لە خواردنەکەت بکە

رۆژانە  کات وەربگرە بۆ ئەوەی تام لە خواردنەکەت وەربگریت،  دوور بکەوە لە مێزی کارەکەت و پشوو بە خۆت بدە، برۆ جێگایەکی دیکە نان بخۆ و لەگەڵ دوو برادەر قسە بکە تاوەکو مێشکت هێمن ببێتەوە .

5-پیاسەیەک بکە

وەرگرتنی پشوو لە کار و رێکردن بۆ ماوەیەک، یارمەتی مێشکت دەدات لەو جەنجاڵییەی ناوی رزگار ببێت،  خوێن بەناو لەشت بروات وهێزێکی تر بێتە ناو گیانت.

6-با بڕوات، تێیپەڕێنە

بۆ ئەوەی گەشبین و لەسەر رێچکەی خۆت بمێنیتەوە، زۆر دەست بە هەندێک شتەوە مەگرە، هەوڵ بدە چارەسەری ئەوە کێشەیە بکەیت، ئەوەی پێت دەکرێت بیکە، وئەوەی بوت ناكرێ‌ لێی بگەڕێ با بڕوات.

7-بە بچووکی دەست پێ بکە

گرنگە ئامانجی گەورە ودرێژخایانەت هەبێت، بەڵام با کار و هەوڵی بچووک و کورتخایانەت هەبێت کە بتوانیت ڕۆژانە و هەفتانە کاری لەسەر بکەیت،هەر جارێک یەکێک لەو ئامانجانەت پێکا، هەست بە بەهێزبوونی خۆت دەکەیت.

8-بینووسەوە

هەموو بەیانییەک، ئەو شتانە بنووسەوە کە ئەو ڕۆژە دەتەوێت ئەنجامیان بدەیت،  لە شوێنێکی بەرچاو دایان بنێ،  زوو زوو بڕۆرەوە سەریان تاوەکو هەمووی جێبەجێ دەکەیت، بە کەم دەست پێ بکە، تاوەکو توانای زیاترت دەبێت و دەتوانیت ئەنجامیان بدەیت.

9-خۆشی بگێڕە

دەستکەوتە بچووکەکانی کار هێندەی دەستکەوتە گەورەکان گرنگن، و لەڕووی سایکۆلۆژییەوە هەستێکی خۆشت دەدەنێ سەبارەت بە کارەکەت،  بۆیە بچووکەکانیش بە کەم مەزانە.

10-لایتەکان بکوژێنەوە

کە کاتی کارکردنت تەواو بوو، شوێنی کارەکەت بەجێ بهێڵە،  ڕاستە ڕەنگە کارەکەت خۆش بوێت، بەڵام دەبێت هاوسەنگی ژیان ڕابگریت، ئەو کارانەی ماونەتەوە بۆ ڕۆژی دواتر بەجێ بهێڵە.

س:yallairaq


PM:03:47:25/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1393 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌