هۆكارێكی نوێی توشبوون به سه‌رئێشه ئاشكرا كرا
وێستگە ستایل-
پێگه‌ی " MEDdaily " له ڕاپۆرتێكی نوێ‌دا هۆكارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی ئاشكرا كرد كه واده‌كات مرۆڤ توشی ئازاری سه‌ر ببێت و ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر زۆرینه‌ی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتوه زیاتر له %50 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی ئازاری سه‌ریان هه‌یه و یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌رئێشه‌ی نیوه‌یان له‌گه‌ڵه ئه‌وه هه‌ستیارییه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ بۆن و هه‌ندێكجار دوای بۆنكردنی جۆرێكی دیاريكراو له‌بۆن توشی ئازاری سه‌ر ده‌بن.
له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه %70 ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی گرفتی سه‌رئێشه‌ی توند یان سه‌رئێشه‌ی نیوه‌یان هه‌یه دوای هه‌ڵمژینی جۆرێكی دیاریكراو له بۆنێك توشی سه‌رئێشه‌ی نیوه ده‌بن چونكه ئةو جۆره بۆنه كار له ده‌ماره‌كانی مێشك ده‌كات .
نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی لانی كه‌م ساڵانه جارێك توشی سه‌رئێشه‌ی نیوه ده‌بن ئه‌مه جگه له‌و جۆره سه‌رئێشانه‌ی كه به‌هۆی ماندوێتی زۆر و نه‌خۆشی جیوب مرۆڤ توشی ده‌بێت به‌ڵام دوباره بوونه‌وه‌ی سه‌رئێشه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته یان مانگی جارێك یان هه‌فته‌ی جارێك سه‌رئێشه دوباره ببێته‌وه ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به نه‌خۆشی .
PM:01:47:24/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5657
جار خوێنراوه‌ته‌وه