ڤیدیۆ: له‌نجه گۆرانیيه‌كی مه‌رزیه ده‌ڵێته‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ "له‌نجه عه‌لی" ڤیدیۆیه‌كی نوێی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی له تۆرٍِه كۆمه‌ڵاه‌تیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا گۆرانییه‌كی خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو مه‌رزیه فه‌ریقی ده‌ڵێته‌وه.
له‌نجه له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی نوسیویه‌تی "بۆ ئەوانەی كە لێرەن بۆ ئەوانەی كە ڕۆشتن ئەو ھەستانەی كە ووشە پێان ناوێرێت" و زۆرێك له فۆڵوه‌ره‌كانی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ده‌نگی زۆر خۆشه و زۆر سه‌ركه‌وتوانه ئه‌م گۆرانییه‌ی وتۆته‌وه.
له‌نجه عه‌لی، له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری كردوه له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر بردوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپێلی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.
لەنجە عەلی ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی خۆی، هەوادارانی ڕەخنەی لێ دەگرن و دەڵێن جوانییەکەی لە دەست داوە بەهۆی ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجامی داوە به‌م دواییانه.
AM:11:18:23/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5572
جار خوێنراوه‌ته‌وه