چهند نهێنیهكی خۆت و هاوسهرهكهت لای كهس مهیدركێنه
وێستگە ستایل-
له ژیانی هاوبهشدا خۆشی و ناخۆشی ههیه و مرۆڤ ڕوبهڕوی چهندین كێشه دهبێتهوه، بۆ ئهوهی كهس نهتوانێت گرفت و كێشهكانی نێوان تۆ و هاوسهرهكهت زیاد بكات باشتر وایه ئهم نهێنیانهی ژیانی خۆت و مێردهكهت لای كهس باس نهكهیت.
هەرچەندە هاوڕێكانت دڵسۆزت بن بەڵام باسكردنی چەند نهێنیەكی خۆت لای ئەوان پێویست نیە و باشتر وایە ئەم نهێنیانەی نێوان خۆت و هاوسەرەكەت تەنها لەنێوان خۆتاندا بمێنێتەوە و لای كەس باسی نەكەیت چونكە كەسانێك هەن كە ڕەنگە ئیرەی بە خۆشیەكانی تۆ ببەن ، پێگەی ( Reader's Digest ) لەڕێگەی بابەتێكی كۆمەڵایەتیەوە چەند شتێكی تیادا باسكراوە كە باشتر وایە لای كەس باسی نەكەیت بۆ ئەوەی كێشەت بۆ دروست نەكات .
1- ووردەكاری دواین شەڕ و دەمە بۆڵەتان :
دكتۆرە ( جیلدا كارل) نوسەری كتێبی ( Don't Lie on Your Back for a Guy Who Doesn't Have Yours ) دەڵێت ئەگەر دواین كێشەی وگرفتی نێوان خۆت و هاوسەرەكەت لای هاوڕێكانت باسكرد ئەوە چاوەڕوانی ئەوە ببە كێشەی گەورەتر ڕوبەڕوتان ببێتەوە .
ئەم نوسەرە دەڵێت پێویست ناكات تۆ تەواوی ڕاستەكانی ژیانت بە هاوڕێكەت بڵێیت و ئەگەر شتێكیشت وت و ئەو جۆرێك قسەی كرد تۆ بەدڵت نەبوو ئەوە لەو توڕە مەبە و تەنها لۆمەی خۆت بكە .
love secrets
2- ووردەكاری پەیوەندی سێكسی نێوان خۆت و هاوسەرەكەت لای كەس باس مەكە ، چونكە ڕەنگە باسكردنی بچوكترین نهێنی ئەم بابەتە هۆكار بێت بۆ ئەوەی هاوڕێكەت ببێتە خۆشەویستی مێردەكەت و لەم دۆخەدا تەنها خۆت بەرپرسیاریت .
3- " متمانە زۆر بە ئاسانی لە دەست دەدرێت بەڵام دروستكردنی قورسە " كاتێك هاوسەرەكەت بابەتێكت لا باس دەكات و پێت دەڵێت ئەمە با نهێنی بێت ئەوە بەهیچ جۆرێك لای هیچ كەسێك باسی مەكە ، چونكە پەیوەندی هاوسەرگیری بێ كێشە لە متماتەوە دروست دەبێت و هەوڵبدە ئەم متمانەیە لەدەست نەدەیت .
4-هاوسەرەكەت دیارییەكی نەگونجاوی بۆ هێناویت : تۆ دەزانیت " دیاری هەر دیاریە ئەگەر جوتێك گۆرەوی یان شتێكی گرانبەها بێت " گرنگ ئەوەیە ئەو تۆی لە خەیاڵدا بووە و مەبەستی ئەوی هەبوەە شتێكت بەدیاری بۆ بهێنێت ، تەنانەت ئەگەر دیاریەكەشت بەدڵ نەبوو ئەوە بەهیچ شێوەیەك باسی كەموكورتی دیاریەكەی ئەو مەكە .
5- گلەی مەكە لە باوكی مێردەكەت: درەنگ بێت یان زوو ئەمە بە مێردەكەت دەگاتەوە و ئەوەت لەبەرچاو بێت چ كێشەیەكی گەورە بۆ خۆت ساز دەكەیت دوای وتنی ئەم بابەتە لای هاوڕێ و كەسە نزیكەكانت ، لەبەر ئەوە ئەم بابەتە لای كەس باس مەكە .
6- كێشەی دارای و پارەی نێوان تۆ و هاوسەرەكەت تەنها با لەنێوان خۆتاندا بێت و لای كەسی دیكە ئەمە باس مەكە ، چونكە ئەم بابەتە تەنها پەیوەندی هەیە بە هەردوكتانەوە و كێشەی هیچ كەسێكی دیكە نیە جگە لە هەردوكتان .
7- خاڵە لاوازەكانی هاوسەرەكەت : هاوسەرەكەت كاری ناوماڵ ناكات ؟ یان ناتوانێت بۆخۆی ئەو شتانە چاك بكاتەوە كە خراپ بوون ؟ یان هەر جۆرێك لەكەموكوڕی تیادایە لای كەس باسی مەكە و تەنها با لە نێوان خۆتاندا بێت و ئەو كاتەی تۆ ئەم نهێنیانەی لای خەڵكی دیكە باس دەكەیت ئەوە هاوسەرەكەت چیتر متمانەی پێت نامێێت .
8- بە هاوڕێكانت مەڵێ كە ئەو ڕقی لە كامیانە :دڵنیابە لەوەی هاوسەرەكەت تەواوی هاوڕێكانی تۆی خۆش ناوێت ، جۆلی سوبرا دامەزرێنەری پێگەی ( Cyber-Dating Expert " ) دەڵێت " ڕەنگە لەناو هاوڕێكانتدا یەكێكیان پارە زۆر سەرف بكات و ئەوی تریان ناخی پاك نەبێت و ئەوی دیكەیان زۆر ئارەزوی بازاڕكردن بكات " و بۆ ئەوەش بە هیچكام لە هاوڕێكانت مەڵێ كە هاوسەرەكەت كێی خۆشدەوێت و كێی خۆش ناوێت و بۆ ئەوەی هۆكار نەبیت بۆ بێزاركردنی هاوڕێكانت و ئەوەندەی دەتوانیت بە هێمنی چارەسەری دۆخەكە بكە و ڕێگە مەدە ئەمە كێشە دروست بكات لەنێوانتاندا .
AM:10:19:23/04/2018
ئهم بابهته 14435
جار خوێنراوهتهوه