ئاسانترین ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ری قڵیشانی پێكان له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا
وێستگە ستایل-
قڵیشانی پێستی بنه‌پێكان گرفتێكه به‌شێك له خانمان و پیاوان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و شێوه‌یه‌كی ناشرین ده‌دات به بنه‌پێكان.
ده‌توانیت ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا و به پێكهاته‌یه‌كی زۆر ئاسان كه له هه‌موو ماڵێكدا به‌رده‌سته چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌یت ئه‌ویش له‌ڕێی به‌كارهێنانی پارچه‌یه‌ك لیمۆ.
- لیمۆیه‌ك بكه به دوو پارچه‌وه له ناوه‌ڕاستدا كه بۆ بنه‌پێی خۆت بگونجێت و بیگوشه هه‌تا بتوانیت ئاوی لیمۆكه بۆ هه‌ر بابه‌تێك بته‌وێت به‌كاریبهێنیت.
- له‌تی لیمۆ گوشراوه‌كه بكه به بنه پێته‌وه واته شوێنی قڵیشاویه‌كه و گۆره‌وی له‌پێبكه و باشتر وایه شه‌و پێش نوستن ئه‌م كاره بكه‌یت و هه‌تا به‌یانی توێكڵی لیمۆكه به بنه‌پێته‌وه بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێستی مردووی بنه‌پێت به ته‌واوه‌تی لێ ببێته‌وه.
- دوای به‌كارهێنانی لیمۆكه بۆ بنه‌پێت باشتر وایه كرێمی تایبه‌ت به چه‌وركردنی بنه‌پێت به‌كاربهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی باش ببێت و جارێكی دیكه دوباره نه‌بێته‌وه .
AM:09:45:23/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 21956
جار خوێنراوه‌ته‌وه