‌گێڕانه‌وه‌ی‌ چیرۆك پێش نوستن بۆ منداڵه‌كه‌ت ئه‌م سوودانه‌ی‌ هه‌یه‌

وێستگە ستایل-


توێژەرەوەكانی بواری كۆمەڵناس جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە گێڕانەوەی چیرۆكی شەوانە بۆ منداڵ ئەم سوودانەی دەبێت.

1- پەیوەندی نێوان تۆ و منداڵەكەت پتەو دەكات:
تەنها لەماوەیەكی كەمدا و بە چەند خولەكێك دەتوانیت پەیوەندی نێوان تۆ و منداڵەكەت پتەوبكەیت ئەو كاتەی تەنها تۆ و منداڵەكەت بەیەكەوە دەبن و كات بەسەر دەبەن و لەڕێی چیرۆكی شەوانەوە دەتوانیت چەندین ڕێنمایی پێشكەش بە منداڵەكەت بكەیت .

2- گەیاندنی زانیاری و بابەتی بەسوود بە منداڵەكەت بێ ئەوەی ئەمر بكەیت بەسەریدا :
دەتوانیت لەڕێی گێڕانەوەی چیرۆكی شەوانەوە چەندین وانەی ڕەوشت فێری منداڵەكەت بكەیت لە كاتێكدا ئەگەر لە باری ئاسایدا ئەم قسانەی پێ بڵیت ڕەنگە بە ئەمر لێت وەربگرێت و تەنانەت ڕەنگە وەڵامیشت نەداتەوە .

3- فراوانكردنی توانای بیركردنەوەی منداڵ:
لەڕێی باسكردنی كەسایەتی ناو چیرۆكەكانەوە دەتوانیت بیر و توانای مێشكی منداڵەكەت بەهێز بكەیت و بە ئارەزووی خۆت كەسایەتیەكان بگۆڕیت لەناو مێشك و بیركردنەوەی ئەو.

4- هێور كردنەوەی منداڵ و كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێی:
لە كۆتایدا گێڕانەوەی چیرۆكەكانی شەوانە یارمەتی هێوركردنەوەیی دەرونی منداڵ دەدات و دەتوانیت سوود لە گێڕانەوەی چیرۆكەكان وەربگریت بۆ ئەوەی بارب دەرونی منداڵەكەت ئارام بكەیتەوە باشتر بخەوێت .


PM:04:03:22/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 2021 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌