ئه‌و كه‌سانه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ لێیان ده‌دات پێویسته ئه‌م كاره بكه‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌و كه‌سه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ لێی بات ئه‌وه بۆ چالاك بوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی باشتر وایه ڕۆژانه ڕاهێنانی وه‌رزشی ئه‌نجامبدات له‌جیاتی دابڕان له ڕاهێنانی وه‌رزشی به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه زانستیه‌ی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كراوه.
دكتۆر "ئۆریان ئه‌كبلۆم" كه سه‌رپه‌رشیتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یه ده‌ڵێت " ئه‌و كه‌سه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ لێی بات و دوای ئه‌وه‌ش ڕۆژانه چالاكی وه‌رزشی ئه‌نجام بدات ئه‌وه ئه‌گه‌ری مردنی كه‌سه‌كه بۆ نیو هێنده كه‌م ده‌بێته‌وه له‌چه‌ند ساڵی داهاتودا"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه چالاكن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌جه‌ڵته‌ی دڵ زۆر كه‌م ده‌بێت و ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داون ئه‌وه له لایه‌ن پزیشكه‌وه ڕێنمووی ده‌كرێن هه‌فته‌ی دوو بۆ سێ جار و زیاتریش وه‌رزش بكه‌ن و ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی دۆخی كه‌سی نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشكه‌وه دیاری ده‌كرێت.
PM:02:26:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5481
جار خوێنراوه‌ته‌وه