بۆ چاره‌سه‌ری كڕێشی سه‌ر ئه‌م ڕێگایانه به‌كاربهێنه
وێستگە ستایل-
كڕێشی قژ سیمایه‌كی ناشرین به‌قژ ده‌دات و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه پێستی سه‌ریان چه‌وره زیاتر ڕوبه‌ڕوی ئه‌م گرفته ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر تۆش به‌ده‌ست كڕێشی سه‌رته‌وه ده‌ناڵێنیت ئه‌وه ده‌توانیت سوود له‌یه‌كێك له‌م ڕێگایانه وه‌ربگریت بۆ چاره‌سه‌ر.
1-به‌كارهێنانی زه‌یتی گوێزی هیندی و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ لیمۆ و ئاوی سارد، پاشان بیده له قژه‌كه‌ت جوان ده‌ستی پێدا بهێنه بۆ ماوه‌ی 30 خولهك دواتر به ئاوێكی شله‌تێن بیشۆ.
2-دوای شتنی قژه‌كه‌ت به شامپۆ، ده‌توانی تێكه‌ڵه‌ی ئاو سركه‌ی پێدا بكه‌یت بۆ ماوه‌ی 2 خولهك پێوه‌ی بێت دواتر دووباره به ئاو و سركه‌ی بیشۆره‌وه پاشان ئاوی پێدا بكه.
3-كه‌مێك زه‌یتی زه‌یتون بده له قژت و به‌شانه دایبهێنه، هه‌روه‌ها ده‌توانی له‌گه‌ڵ زه‌یتی زهیتونهكهدا سۆده‌ی نان تێكه‌ڵ بكه‌یت چونكه یارمه‌تی ده‌دات خێرا تر له كرێش رزگار بێت.
4-ده‌توانی بۆ ماوه‌ی 15 خولهك زه‌یتی بادام بده‌یت له قژه‌كه‌ت، دواتر به شامپۆ و بیشۆ، ئه‌م كرداره بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌كاربهێنه تا رزگار ده‌بێت له كرێش.
PM:12:38:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2963
جار خوێنراوهتهوه