ڤیدیۆی هاوسه‌رگیری گۆرانیبێژێكی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ كچه كوردێك بۆته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
وێستگە ستایل-
یوسف عه‌ره‌فات گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب و به‌ژداربووی یه‌كێك له پرۆگرامه‌كانی عه‌ره‌ب ئایدڵ به ڤیدیۆیه‌ك ئاشكرای كرد له‌گه‌ڵ كچه كوردێك هاوسه‌رگیری كردوه.
یوسف له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و گۆرانی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت كه كچێكی كورده و به‌جلوبه‌رگی كوردیه‌وه سه‌ما ده‌كات به‌ڵام ڕوخساری له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رناكه‌وێت، یوسف له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نوسیویه‌تی "خودا بۆ یه‌كمان بهێڵێت"
یوسف عەرەفات، لە ساڵی 1993 لە کوێت لەدایک بووە، بەشداریی چەندین بەرنامەی ھەڵبژاردنی خۆشترین دەنگی عەرەبی کردووە، ھەروەھا چەند کلیپێکی بڵاو کردووەتەوە و بەرھەمەکانی زیاتر لە ئاھەنگ و کۆنسێرتەکان پێشکەش دەکات.
AM:11:11:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 27659
جار خوێنراوه‌ته‌وه