هه‌واڵ عوسمان: من كوێر بووم كه‌س نابینم
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند هه‌واڵ عوسمان له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ری كۆچكردوی" پشتیوان نوری" بڵاوكردۆته‌وه و خه‌م و بێزاری خۆی ده‌ربڕیوه.
هه‌واڵ له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیویه‌تی " دوا تۆ من كوێر بووم و كه‌س نابینم" ، دوای كۆچی دوای هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌م خانمه به‌رده‌وام وێنه‌ی پێكه‌وه‌ییان بڵاو ده‌كاته‌وه و خه‌مباری خۆی پیشان ده‌دات.
ڕۆژی دووشەممە 2018/1/16 ئه‌كته‌ری دیاری درامای گه‌رده‌لول پشتیوان نوری به‌ده‌وی كه رۆڵی (رزگار)ی خۆشه‌ویستی (هه‌نار)ی ده‌بینی، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه لەتەمەنی 41 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا. پشتیوان نوری به‌ده‌وی ساڵی ١٩٧٧ له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، ساڵی ١٩٩٣ ژیانی هونه‌ری له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان له شاری سلێمانی ده‌ستپێكردووه، به‌شداری له چه‌ندین شانۆگه‌ریدا كردووه و یه‌كێك بوو له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی درامای گه‌رده‌لول كه ڕۆڵی (ڕزگار)ی هه‌بوو، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند هه‌واڵ عوسمان كردووه و خاوه‌نی دووكچه به ناوی كانی و لانی.
AM:10:34:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 104098
جار خوێنراوه‌ته‌وه