بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك ده‌چیته ته‌مه‌نه‌وه توشی زه‌هایمه‌ر نه‌بیت له گه‌نجیدا ئه‌م كاره بكه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانستی مرۆڤ له ته‌مه‌ن هه‌رزه‌كاریدا ڕێگری ده‌كات ئه‌و كاته‌ی ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه توشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ببێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی ئه‌ندیانای ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامه‌كانی له كۆمه‌ڵه‌ی " (Gerontology, Series B: Psychological Sciences and Social Sciences " ی زانستیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و زاناكان بۆیان ئاشكرا بووه تێكڕای توشبوون به خه‌ڵه‌فان له چاو دوو سه‌ده‌ی ڕابردودا كه‌متربۆته‌وه.
زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانستی و خوێنده‌واری ئه‌گه‌ری توشبوونی مرۆڤ به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌و شوێنانه‌دا گه‌وره بوون و ژیاون كه ئاستی خوێندن تیایدا لاوازه‌و و نه‌خوێنده‌وارن ئه‌وه توشبوون به زه‌هایمه‌ر له ناویاندا زۆره.
نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كار له توانای یاده‌وه‌ری مێشك ده‌كات و مرۆڤ زۆر كه‌م شتی بیر ده‌كه‌وێته‌وه و دیاریكردنی پێش وه‌ختی ئه‌م نه‌خۆشییه و پێدانی چاره‌سه‌ری گونجاو به نه‌خۆش و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای زانستی و هۆشیاری ته‌ندروستی یارمه‌تی باشتر بوونی باری نه‌خۆش و دوور بوون له تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بێت ساڵی 2015 تێكڕای توشبوان به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر 47.5 ملیۆن كه‌س بووه و ساڵانه ئه‌م ڕێژه‌یه له‌گه‌ڵ زیاد بوونی تێكڕای ناوه‌ندی ته‌مه‌ن له‌ناو كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كاندا زیاد ده‌كات.
AM:09:16:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 10379
جار خوێنراوه‌ته‌وه