‌زیانەکانی نەشتەرگەری جوانکاری

وێستگە ستایل-


لە ئێستادا بە هۆی ئەنجامدانی نەشتەتگەری جوانکاری دەگمەن بتوانین کەسێکی دەوڵەمەند ببینین کە دەموچاوی چرچ بێت یاخود لەشو لارێکی ناڕێکی هەبێت ئیتر ئایا ئەم نەشتەرگەریییە بۆ دووبارە بونیاد نانەوە بێت یاخود بۆ جوانکاری بێت نەشتەرگەری جوانکاری ئەو کەسانە ئەنجامی دەدەن کە ڕازی نین بە بەشەکانی جەستەیان لە کاتێکدا نەشتەرگەری بونیاد نانەوە بۆ باشتر کردنی بەشەکانی جەستەیە.
لە نەشتەرگەری جوانکاریدا تەنها گرنگی بە شێوازی دەرکەوتنی بەشەکانی جەستە دەدرێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا چەندە سوودی هەیە لە بەرامبەردا ئەوەندە زیانی هەیە وچەند دەرهاویشتەی خراپی هەیە ، نەگەیشتن بە ئەنجامی مەبەست ، درەنگ چاکبونەوەی نەخۆشەکە و زۆر زیانی تر. بەڵام

دیارترینیان بریتین لەمانەی خوارەرە :

ئاستەنگەکانی دوای نەشتەرگەری:-  یەکێک لە ئاستەنگەکان بریتییە لە مەترسییەکانی دوای نەشتەرگەری جوانکاری بە تایبەت ئەو کەسانەی کە پێستیان هەستیارە زیاتر دەکەونە بەر مەترسی هەوکردن لە دوای نەشتەرگەریەکە و ئەگەری زۆری هەیە ئەگەر شتێک بە هەڵە ڕووبدات لە کاتی نەشتەرگەری یان دوای نەشتەرگەریەکە لە ئەنجامدا پێست تووشی هەو کردن دەکات یاخود لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشییەکی درێژ خایەن و یان ببێتە هۆی لە کارکەوتنی بەشێک لە دەموچاو و جەستە یان لێدانی دڵ نائاسایی دەبێت یاخود دەبێتە هۆی گیرانی بۆری هەوا یان دەبێتە هۆی ( جەڵدە ) ی خوێن یاخود زیان بە مێشک دەگەیەنێت یاخود دەبێتە هۆی جەڵدەی دڵ یاخود زیان بە کۆئەندامی دەمار دەگەیەنێت .

ئەگەری مردنی هەیە :-  ناتوانین بڵێین کە ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە مەترسیدار نییە و ئەگەری مردنی نییە چوونکە لە کاتی نەشتەرگەریدا چەندین ماددەی کیمیاوی بەکاردەهێنرێت کە لەوانەیە لەگەڵ جەستەی نەخۆشەکەدا نەگونجێت دواتر ئەمەش دەبێتە هۆی خوێن بەربوونی زۆر و جەڵدەی دڵ یاخود کەمبونەوەی خوێن یاخود ئەو فاکتەرانەی کە لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا بەکار دێت دەببێتە هۆی مردن.

دەرئەنجامی ناتەواو :- ( دووبارەکردنەوە) ئەم حاڵەتە زۆر باوە لە نێوان ئافرەتاندا بۆ گەڕاندنەوەی شێوەی کۆنی خۆیان ئەمە کاتێک ڕودەدات کە کەسەکە ئەنجامی نەشتەرگەریەکەی بە دڵ نییە و دەیەوێت دووبارە نەشتەرگەری بکاتەوە بۆ گەڕاندنەوی شێوەی ڕوخساری پێشوی خۆی .

تێچوویەکی زۆری دەوێت :-  لەوانەیە وادەرکەوێت کە چەند شتێکی جوانە کە نەشتەرگەری ئەنجام بدەیت بۆ گۆڕینی شێوەی بەشێک لە جەستە بەڵام خۆی لە خۆیدا بابەتەکە وانیە چونکە ئەم جۆرە نەشتەرگەریانە تێچووەیەکی زۆری دەوێت کە لە توانای هەموو کەسێکدا نییە تەنها ئە کەسانە دەتوانن حەم بڕە پارەیە بدەن کە لە خانەوادە دەوڵەمەندەکانن.

درەنگ چاکبونەوە:-  نەشتەرگەری جوانکاری تەنها بە تەواو بونی نەشتەر گەرییەکە تەواو نابێت ، بەڵکو کەسەکە دەبێت بە پڕۆسەیەکی درێژدا بڕوات بۆ چاک بوونەوە کە لەوانەیە ماوەکەی چەند ڕۆژێک یان چەند مانگێک بخایەنێت. هەندێک جار برینی نەشتەرگەرییەکە ماوەیەکی زۆر لەوە زۆرتری دەوێت تاچاک ببێتەوە. خێرا چاکبونەوە لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر دەگۆڕێت، لە ڕووی تەمەن و جۆری پێست و سیستەمی بەرگری نەخۆشەکە و پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی پزیشک کە وا دەکات خێراتر نەخۆشەکە چاک ببێتەوە.

ئالودە بوون :-  بڕوا دەکەیت یان نا ، نەشتەرگەری جوانکاری وات لێدەکات کە ئالودە بیت پێی و ئەو کەسە زیاد لە پێویست لە بەشەکانی جەستەی ناڕازی دەبێت وای لێدێت کە هەموو بەشەکانی جەستەی بگۆڕێت و جوانکاری بۆ بکات لێرەدا کەسەکە بە ڕادەیەکی زۆر ئالوودەی نەشتەرگەری جوانکاری دەبێت نەک وەک نەشتەرگەریەکی بونیادنانەوەی جەستە ئەنجامی بدات.

وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە : سەناریا لوقمان مستەفا

http://lifestyle.iloveindia.com/lounge


PM:06:18:19/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 20302 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌