چهند ڕێگهیهك بۆ خۆپاراستن له توشبوون به ههستیاری
وێستگە ستایل-
هەستیاری پێست نەخۆشییەكی گوزاراوەیە كەبەهۆی مێروویەكی نەبینراوەوە دروست دەبێت و كەسی توشبوو خوراندنی زۆری پێستی دەبێت ، بۆ رێگریكردن لەگواستنەوەی ئەم نەخۆشیە پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بكرێت:
- پاكردنەوە و پاكژكردنەوەی ماڵ.
- كردنەوەی دەرگاو پەنجەرەی ماڵ بەمەبەستی هەوا گۆركێ.
- دووركەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ.
- پێویستە جلوبەرگی كەسی توشبوو بە ئاوی گەرم بشۆردرێت.
- بەكارنەهێنانی پێداویستی كەسی توشبوو بەتایبەت خاولی.
- دووركەوتنەوە لەخەوتن لەسەر جێگەی كەسی تووشبوو.
- دووركەوتنەوە لە كەسی توشبوو و دەست نەدان لەپێستی بەمەبەستی خۆپارێزی لەگواستنەوەی نەخۆشیەكە.
ئا / ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
PM:12:21:19/04/2018
ئهم بابهته 2170
جار خوێنراوهتهوه