له‌م دۆخه ده‌رونیانه مرۆڤ په‌نا بۆ كرۆشتنی نینۆكه‌كانی ده‌بات
وێستگە ستایل-
كرۆشتن و خواردنی نیۆكه‌كان حاڵه‌تێكی زۆر بڵاوه له ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان و زۆر كات ئه‌م ڕه‌فتاره له ته‌مه‌نێكی منداڵیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ش مرۆڤ كه گه‌وره ده‌بێت واز له‌م خوه ناهێنێت.
مرۆڤ له چ دۆخێكی ده‌رونیدا په‌نا بۆ كرۆشتنی نینۆكه‌كانی ده‌بات؟
- دڵه‌ڕاوكێ و توڕه‌ی ئه‌و دۆخه ده‌رونیه‌یه واده‌كات مرۆڤ نینۆكی خۆی بكرۆژێت له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكت بینی نینۆكه‌كانی خۆی كرۆشت ئه‌وه پێویسته بزانیت ئه‌و له دۆخێكی ئاسایدا نییه.
-په‌ستانی ده‌رونی كه به‌هۆی كار و تێكه‌ڵاوبوونی ناو خه‌ڵك له‌سه‌ر مرۆڤ دروست ده‌بێت زۆر كات كاردانه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته جۆرێك له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ست ده‌كات به‌كرۆشتنی نینۆكه‌كانی و هه‌ندێكجار ئه‌م ڕه‌فتاره ده‌بێته خوو.
-ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه نینۆكه‌كانیان ده‌كرۆژن ئه‌وه له‌و ته‌مه‌نه‌دا كێشه و ئاسته‌نگی زۆریان بۆ دروست بووه و ئه‌م ڕه‌فتاره ده‌بێته خوو ئه‌گه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا پێی ته‌رك نه‌كرێت و زیانی زۆر به ته‌ندروستی منداڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
-نه‌بوونی چالاكی و مانه‌وه له دۆخێك‌دا و ڕۆتینی ژیان هۆكاره بۆ ئه‌م خووه.
AM:11:24:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1563
جار خوێنراوه‌ته‌وه