به‌وێنه: ملوانكه‌ی پچڕا‌و له سلێمانی نمایش ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
ناوه‌ندی شانۆی تاڤ پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی جیهانی شانۆی ئه‌مساڵدا دامه‌زراندنی خۆی راگه‌یاند، له‌یه‌كه‌م به‌رهه‌میدا له رۆژی 21 ی نیسان شانۆیی "ملوانكه‌ی پچڕا‌و" له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (دێرین حامد) بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له هۆڵی به‌دیعه دارتاش ـ ناو په‌یمانگای هونه‌جوانه‌كانی سلێمانی پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م به‌رهه‌می ناوه‌نده‌كه‌یان، دێرین حامد ده‌رهێنه‌ری شانۆییه‌كه به ( وێستگه ستایل ) ی راگه‌یاند "شانۆیی (ملوانكه‌ی پچڕا‌و) له فیلمی (ابدو یك روز) وه‌رگیراوه و به‌رهه‌م ئه‌نوه‌ر وه‌ك نوسه‌ری دووه‌م ئاماده‌ی كردووه".
وتیشی "بابه‌تی شانۆییكه كارێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه و چیرۆكی خێزانێك ده‌گێڕێته‌وه كه له‌ژێر باری قورسی ژیاندا توشی چه‌ندین گیروگرفت و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌بوون، شانۆییه‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر بابه‌ته خێزانییه‌كان و په‌یوه‌ندی تاكه‌كانی خێزان به‌یه‌وه‌كه‌وه".
دێرین حامید، باسی له‌وه‌شكرد "له‌م كاره‌دا چه‌ندین ئه‌كته‌ری خاوه‌ن ئه‌زموون له‌بواری شانۆ و درامادا به‌شدارن و له‌هه‌مانكاتدا چه‌ندین گه‌نج و وزه‌ی نوێ كه بۆ یه‌كه‌م جاریانه كارده‌كه‌ن بینه‌ران به توانایان ئاشناده‌بن".
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی شانۆییه‌كه‌یان، ده‌رهێنه‌ر وتی "به‌داخه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی شانۆییه‌كه ئه‌گه‌ر خۆبه‌خشی و قوربانیدانی ستافه‌كه نه‌بوایه ئه‌وا هه‌رگیز نه‌ده‌گه‌شتینه نمایش، چونكه هیچ لایه‌ن و كۆمپانیایه‌ك هاوكارمان نه‌بوون، ئه‌وه‌شی كه كراوه هاوكارییه‌كی ره‌مزی به‌شی شانۆی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی رۆشنبیری سلێمانییه، له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانه سلێمانی كه هاوكارێكی باش بوون".
شانۆیی ملوانكه‌ی پچڕا‌و له نوسینه‌وه‌ی بۆ شانۆ/ به‌رهه‌م ئه‌نوه‌ر و ده‌رهێنان/ دێرین حامد ، شوێنی نمایش/ هۆڵی به‌دیعه دارتاش ـ ناو په‌یمانگای هونه‌جوانه‌كانی سلێمانی به‌رهه‌می(ناوه‌ندی شانۆیی تاڤ/ به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی رۆشنبری و هونه‌رـ به‌شی شانۆ) به‌هاوكارپه‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی
نواندنی / شاناز محه‌مه‌د ـ زه‌ریا سامی ـ كیژان حه‌مه‌جه‌زا ـ دیدار عومه‌ر ـ بێساران جاسم ـ سۆزیار یاسین ـ بنار نه‌جمه‌دین ـ فریاد حسن ـ مه‌زن نه‌وزاد ـ رێبین ره‌وفـ ـ ئانا ئارام ـ رۆزه محمه‌د ـ ڕێكان دلاوه‌ر ـ ئه‌له‌ند عه‌بدوڵا ـ
تێبینی/ بۆ نوسینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه سود وه‌رگیراوه له فیلمی (ابدو یك روز ) نوسین و ده‌رهێنانی (سعید روستایی)
AM:10:00:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 957
جار خوێنراوه‌ته‌وه