كۆمسای:هیچ به‌رپرسێك پاره‌ی به من نه‌داوه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان "كۆمسای" له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پشتگیری ده‌كرێت.
كۆمسای نوسیویه‌تی"سڵاو ئازیزان و خۆشەویستان ڕوونکردنەوەیکم ھەیە سەبارەت بە بیرکردنەوەی ھەنێ کەس کە گوایە هیچ خانمێکی بەهرەمەند بەبێ پاڵپیشتی بەرپرس یا سەرمایەدارێک ناتوانێت بگات بە ھیچ ! و سیستمەکی بەھێز یان کەسێکی بەھیز لە پشتی ئیمە خانمانی ھونەرمەندە"
ده‌ڵێت "من «کۆمسای» وەکوو خۆم تا ئیستا نەمزانیوە ئەو سیستمە کێە یان چیە و کێ بەرێوبەریەتی!!!
ڕەنگە لە بەر ئەوەیە من «کۆڵم نەداوە » و خۆم لەدەرەوەی کوردستان بە پارەی گیرفانی خۆم و خانه‌وادەکەم ھونەرەکەم بەرێوە بردووە، منیش لە یەکەم دەرکەوتنم ھەنێک سەرمایەدار و بەرپرس ویستیان بمکەن بەقوربانی مەبەستی خۆیان بەڵام کۆڵم نەداوە و تا ئیستا کەم و کورت لە سەر پارەی خۆم و خانوادەکەم ھۆنەرەکەم بەرێوە بردووە"
كۆمسای ده‌شڵێت" ھەلَبەت ڕەنگە لە داھاتوو لەگەل چەن کۆمپانیایکی بەھێز و بێ مەبەست ھاوکاری ھونەری بکەم،ئەوەش دیارە مافی ھەموو ھونەرمەندێکە تۆزێک لە وللاتی ئیمە غەریبە، من کۆمسای دەنگی خۆم ئەخەمە پاڵ دەنگی ئەو خانمە ھونەرمەندانە کە لە ژێر چنگی ئەو سیستمە خنکاون و بێ دەنگن"
كۆمسای به‌ر ده‌وام به وێنه و كاره جیاوازه‌كانی ده‌بێته باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
AM:09:47:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 7146
جار خوێنراوه‌ته‌وه