ڤیدیۆ: ده‌رمانێك بۆ نه‌هێشتنی بیرۆكه‌ی خۆكوشتن به‌رهه‌م هێنرا
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كه ده‌توانرێت ده‌رمانی جۆری "كیتامین" چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی بكات و بیرۆكه‌ی خۆكوشتن له بیری مرۆڤدا بوه‌ستێنێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئه‌م جۆره ده‌رمانه‌یان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان تاقیكردۆته‌وه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی مردن ده‌دات و ئه‌مه‌ش زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی بیركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان هه‌یه له خۆكوشتن.
ئه‌م ده‌رمانه نوێیه كه پێی ده‌وترێت " كیتامین" و به " كیتالار" ناسراوه له‌ڕێی ده‌ماره‌وه ده‌درێت به نه‌خۆش و دروستكه‌رانی ئه‌م به‌رهه‌مه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن ئه‌م ده‌رمانه به‌شێوه‌ی حه‌ب دروست بكرێت چونكه ئه‌مه بۆ به‌كارهێنه‌ر ئاسان تر ده‌بێت په‌مپی ئه‌م ده‌رمانه‌ه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له ماوه‌ی 4 كاتژمێردا كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ر دروست بكات.
كیتالار ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ده‌رمانه جۆراوجۆرانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به‌كارده‌هێنرێت.
AM:09:27:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2027
جار خوێنراوه‌ته‌وه