سوودەكانی توێكڵی میوه و سهوزهكان بۆ تهندروستی
وێستگە ستایل-
لای هەمووان سوودە زۆرەكانی خواردنی میوە و سەوزە ئاشكرایە ، بەڵام لەكۆنەوە باسی سوودەكانی توێكڵی میوە و سەوزە كراوە ، كەئەمانەش چەند سوودێكن:
1- دەوڵەمەندن بەڕەگەزی خۆراكی: بەگشتی توێكڵی میوە و سەوزە دەوڵەمەندە بەڕەگەزی خۆراكی ، بەڵام هەندێكیان جیاوازیان هەیە لەسروشت و پێكهاتەكەی ، توێكڵی میوە و سەوزە بەگشتی بڕێكی زۆر مەوادی دژە ئۆكسان و ریشاڵی تێدایە بەشێوەیەك رێژەی ماددەی دژە ئۆكسان لەتوێكڵی میوە دەیان هێندە زیاترە وەك لەكرۆكی میوەكە خۆی.
2- نەهێشتنی ئارەزووی خواردن: توێكڵی میوە و سەوزە یارمەتیدەرە بۆ هەستكردن بەتێربوون و نەهێشتنی ئارەزووی خواردن بۆ ماوەیەكی درێژ بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر ریشاڵی تێدایە كەئەوەش بەسوودە بۆ دابەزینی كێش.
3- بەرەنگاربوونەوەی هەندێك نەخۆشی: میوە و سەوزە مەوادی دژە ئۆكسانی تێدایە و بەسوودە بۆ پارێزگاری لەتووشبوون بەچەندین نەخۆشی و كەمكردنەوەی تووشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و هەندێك جۆری شێرپەنجە و زەهایمەر.
هەرچەند هەوڵ بدرێت هەندێك توێكڵی میوە و سەوزە هەیە كەشایەنی خواردن نیە یاخود بەئاستەم پاك دەكرێتەوە و برێكی زۆر بەكتریای لەسەر كۆدەبێتەوە وەك توێكڵی ئەڤۆكادۆ و كاڵەك و ئەناناس و مۆز و مانجۆ و سیر و پیاز.
ئەو توێكڵی میوە و سەوزانەی شایەنی خواردنن بریتین لە سێو و قەیسی و گێزەر و خەیار و كێوی و قۆخ و هەرمێ و لۆبیا و پەتاتە و كولەكە و بایجان.
ئا / ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
PM:05:00:18/04/2018
ئهم بابهته 2706
جار خوێنراوهتهوه