‌وێنه‌ جیاوازه‌كه‌ی‌ ژالیا بۆته‌ باسی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

وێستگە ستایل-


ژالیا سیروان شاجوانی كوردستان وێنه‌یه‌كی نوێی به‌ ستایلێكی جیاوازه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ستایله‌ جیاوازه‌كه‌ی‌ ئه‌م خانمه‌ بۆته‌ باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

ژالیا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی‌ نوسیویه‌تی" خوڵ لەسەر بەرد ناڕوێت ببە بە خۆڵ ئەبێتە گوڵستان" ژالیا به‌ ڕوخساریه‌وه‌ گۆڕانكاری زۆر ده‌بینرێت وا ده‌رده‌كه‌وێت نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كردبێت.

ژالیا خەڵکی شاری سلێمانییەو لە ساڵی 2016 دا وەک سێیەم شاجوانی کوردستان هەڵبژێردراوو ماوەیەکیشە وادەی کۆتای پێهاتووە بەڵام لە میانەی پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا ناوبراو ڕایگەیاند" بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2017 بە کۆمەڵێک دۆخی قەیراناویدا تێپەڕی بەو هۆیەوە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوان ئەنجام نەدرا، بە وتەی ژالیا هەریەکە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشت و گوزار پێیان ڕاگەیاندووە کە هەر ناوبراو خۆی شاجوان دەبێت تاکو مەراسیمێکی دیکە ئەنجام دەدرێت".



PM:03:58:18/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 19601 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌