له ماوه‌ی دووگیانی‌دا ئافره‌ت چی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌وێت؟
وێستگە ستایل-
ئافره‌ت له ماوه‌ی دوگیانیدا به‌هۆی گۆڕانكاری له ته‌واوی هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته‌یدا كه‌سایه‌تیشی جۆرێك ده‌گۆڕێت، له‌و ماوه‌یه‌دا پێویستی به چه‌ند شتێكه له لایه‌ن هاوسه‌ره‌یه‌كه‌وه به‌ڵام ڕه‌نگه زۆر كه‌م له خانمان ئه‌م هه‌ستانه‌یان ده‌رببڕن.
1- ئاره‌زوو ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام له لای بێت، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه پیاوان ئاگاداری ئه‌مه بن و زیاتر گرنگی به هاوسه‌ره‌كه‌یان بده‌ن له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌تا ئافره‌ت هه‌ست به گرنگی پێدان بكات له لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه.
2-له ماوه‌ی دووگیانی‌دا زۆرێك له خانمان هه‌ست ده‌كه‌ن لاوازن و ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یان پاڵپشتیتان بێت و هه‌ستكردنیان به ته‌نهایی كه‌مبكاته‌وه.
3-ئافره‌ت له ماوه‌ی دووگیانی‌دا هه‌ست ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه مێرده‌كه‌ی هه‌ست به‌و نیشانه بێزاركه‌رانه‌ی دووگیانی ئه‌و بكات.
4-باری ده‌رونی ئافره‌ت له ماوه‌ی دووگیانی‌دا هاوشێوه‌ی كه‌سێكی ئاسایی نیه له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته مێرده‌كه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌و بابه‌ته بكات و دوور بكه‌وێته‌وه له بێزاركردنی بۆ ئه‌وه‌ی توڕه‌ی و هه‌ڵچونه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆی و كۆرپه‌كه‌ی دروست نه‌كات.
5-له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ستكردن به هیلاكی زۆر ده‌بێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به‌وه هه‌یه كه‌سێك له كاتی ئاماده‌كردنی خواردن و كاره‌كاندا پشتیوانی بكات.
PM:02:59:18/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 6075
جار خوێنراوه‌ته‌وه