له‌م كاتانه‌دا مرۆڤ تامی به‌خته‌وه‌ری ناكات
وێستگە ستایل-
به‌خته‌وه‌ری كه‌ره‌سته‌یه‌ك نیه بدرێت به مرۆڤ له ڕاستیدا دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌كه بۆ ئارام بوونه‌وه و گه‌یشتن به ژیانێك شایه‌نی چاوه‌ڕوانی كه‌سه‌كه بێت، ئه‌و كاته‌ی به‌رده‌وام ئه‌م هه‌ڵانه دوباره ده‌كه‌یته‌وه ئه‌وه بێگومان ناگه‌یت به به‌خته‌وه‌ری باشتر وایه له‌م ڕه‌فتارانه‌ت دوور بكه‌ویته‌وه.
1- ئەوكاتەی مرۆڤ نرخی خۆی نەزانێت و بەردەوام سەركۆنەی خۆی بكات: ئەوە هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی نەكات و چیژ لەو شتانە نەبینێت كە دەبو چێژی لێ ببینیایە، لەبەر ئەوە هەمیشە نرخ بۆ ئەو شتانە دابنێ كە هەتە و چیتر خۆت سەرزەنشت مەكە .
2- تەنها بیركردنەوە لە ڕابردوو و نەتوانینی هەنگاو نان بۆ داهاتوو: كاتی ئەوە هاتوە لە ڕابردودا نەژیت و هەنگاوێك بنێ بۆ ئەوەی كار بۆ داهاتوت بكەیت ئەگەرنا ژیانكردن لە ڕابردوودا ژیانی داهاتوت تێكدەدات .
3- زۆر وورد بوونەوە لەبابەتەكان : ئەوكاتەی زیاتر لە پێویست قەبارەی بابەتەكان گەورە دەكەیت ئەوە بەشێكی زۆر لە مێشك و كاتی خۆت بەو بابەتەوە سەرقاڵ دەكەیت كە هیچ بەهای لە خۆت زیاتر نیە و بەختەوەری لە خۆت تێكدەدەیت .
4- درەنگ خستنی بەدەست هێنان و دەستكەوتنی ئەو شتانەی ئارەزووی دەكەیت : ئاگاداربە ئارەزووی هەرچی دەكەیت كە زیانی بۆ كەسی دیكە نەبێت ئەوە بەدیبهێنە ئەگەر نا زۆر دواخستنی خەون و هیواكانت كاریگەری دەبێت لەسەر بەختەوەریت .
5- قسە هێنان و بردن و چونە ناو ژیانی تایبەتی ئەوانی دیكەوە : تەنها بۆ ژیانی خۆت بژی و خۆت سەرقاڵ مەكە بە كەسی دیكەوە ئەگەر نا چیتر تامی بەختەوەری و خۆشی ژیانت ناكەیت .
6- ئالودە بون لەسەر ئەو شتانەی كە سوودی نیە : خۆت بە شتانێكەوە سەرقاڵ مەكە كە سوودی نیە بۆت لەجیاتی ئەوە سوود لە كاتەكانت وەربگرە بۆ ئەوەی كارێك بكەیت هەم سوودی بۆ خۆت و هەم بۆ دەوروبەرەكەشت هەبێت .
PM:01:57:18/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1306
جار خوێنراوه‌ته‌وه