دڵه‌كزێ.. هۆكار و چاره‌سه‌ر
وێستگە ستایل-
حاڵه‌تێكی باو كه زۆر كه‌س به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن دڵه كزێیه ئه‌ویش له ئه‌نجامی خواردنی جۆرێك خۆراك كه له‌گه‌ڵ گه‌ده نه‌گونجێت یان گه‌ده زیاتر له ئاستی سروشتی ترشه‌ڵۆك ده‌ربدات، له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی دڵه‌كزێ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئاشنا ده‌بیت.
هۆكارەكانی توشبوون بە دڵەكزێ :
١- خواردنەوەی قاوە و خواردنەوەی گازییەکان خواردنەوە کحولییەکان و سۆدە و ھەر خواردنەوەیەک کە مادەی کافائینی تیدایە بەتایبەت لەشەواندا.
٢- مزرە مەنییەکان وەک لیمۆ ئەنەناس پرتەقاڵ ھۆکاڕێکن بۆ دڵە کزێ.
٣- ئێشی ھەویر بەتایبەت کاتێک زۆر چەور بێت وەک کێک و کولیچە و چۆرەک جۆرەکانی تری.
٤- خواردنی سورەوکراو ئەو خواردنانەی رۆنی زۆر بە کاردەھێنریت لە کاتی ئامادە کردن.
٥- جگەرە کێشان زیادە رۆیی لە خواردنەوە کحولییەکان چونکە دوو ھۆن بۆ لاواز کردنی کۆئەندامی دەمار.
٦-زیاد بوونی کێش و قەڵەوی ھۆکاریکی تری دڵە کزێ یە.
٧-پشتێن بەستن یان لەبەرکردنی جلیکی تەسک و نارەحەت
چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم حاڵەتە:
1-خواردنەوەی ٨ بۆ ١٠ کوپ ئاو لە رۆژیکیدا چونکە ئاو خواردنەوە راستەو خۆ کاردەکاتە سەر ترشەڵۆکەکە و ئارامییەک دەدا بە سک و گەدە و نەھیشتنی ئاوسانی وورگ.
2-خواردنەوەی کوپێ شیری سارد زۆر باشە بۆنەھێشتنی دڵە کزێ.
3-ئایسکرێم بە تایبەتی بە تامی ڤانێلا راستەو خۆ لەماوەی چەند خولەکێک دڵە کزێ ناھێلێ
4-لە کاتی ھەست کردن بە دڵە کزێ خواردنی چەند دەنکە بادەمێک زۆر بەسوودە بۆ نەمانی نیشانەکانی حالەتەکە
5-نان خواردن بەشیوەیەکی لەسەر خۆ و باش جوینی خۆراک
6- جوینی بنێشت بۆ نەھێشتنی دڵەكزێ
7-سەرینیکی بەرز بخەرە ژێر سەرت ھەوڵبدە بەلای چەپدا بخەوی بۆ ئەوەی بەدوور بیت لە دڵە کزێ بە شەوان.
PM:01:48:18/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 11712
جار خوێنراوه‌ته‌وه