چۆن ده‌زانیت ئه‌و دژه خۆره‌ی به‌كاریده‌هێنیت كۆن بووه؟
وێستگە ستایل-
كرێمی دژه خۆر یه‌كێكه له‌و جۆره كرێمانه‌ی پسپۆڕانی پێست داوا ده‌كه‌ن له چوار وه‌رزی ساڵدا به‌كاربهێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێست له زیانه‌كانی تیشكی خۆر ده‌پارێزێت.
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه ئه‌م جۆره كرێمه كۆن نابێت و ده‌توانرێت به‌رده‌وام به‌كاربهێنرێت به‌ڵام ئایا ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته؟
میرفین باتیرسۆن وه‌ك پزیشكێكی پسپۆڕی پێست له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێت "كرێمی دژه خۆر هاوشێوه‌ی ته‌واوی جۆره‌كانی دیكه‌ی كرێمه جوانكاریه‌كان به‌رواری به‌سه‌رچوونی هه‌یه و كۆن ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا بۆن و ڕه‌نگی كرێمه‌كه ده‌گۆڕێت و ئه‌وكاته‌ی كرێمی دژه خۆری به‌سه‌رچوو بۆ پێست به‌كاربهێنرێت ده‌بێته هۆی توشبوون به هه‌ستیاری.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت " ته‌واوی كرێمه‌كانی جوانكاری ده‌توانرێت ته‌نها بۆ ماوه‌ی 12 مانگ به‌كاربهێنرێت و له دوای یه‌كه‌م كردنه‌وه‌ی و پێویسته كرێمی دژه خۆر 30 خوله‌ك پێش چونه ده‌ره‌وه بدرێت له پێستی ڕوخسار و باشتر وایه دژه خۆر له شوێنێك دوور له شێ هه‌ڵبگیرێت.
PM:05:34:17/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3856
جار خوێنراوه‌ته‌وه