به چهند ڕێگهیهكی ئاسان وابكه ئهو كهسهی خۆشت دهوێت عاشقت ببێت
وێستگە ستایل-
خۆشهویستی تاك لایهنه كێشه بۆ مرۆڤ دروست دهكات ئهگهر كهسێك ههیه له خهیاڵتدا و بهڕاستی خۆشت دهوێت و ویستی ئهوهت ههیه عاشقت ببێت ئهوه دهتوانیت به چهند ههنگاوێكی ئاسان ئهم كاره بكهیت.
1- لەیەكەم ژواندا داوای خواردنەوەی قاوە بكە نەك خواردنەوەی سارد : (ئاجری جۆرن بارگ ) توێژەرەوەی بواری دەرونیە لە زانكۆی (ییل) لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە ئەوەی ئاشكرا كردوە پەیوەندیەكی شاراوە هەیە لە نێوان پلەی گەرمای جەستە و كەسایەتی مرۆڤ، بەجۆرێك ئەو كاتەی مرۆڤ جەستەی گەرم بێت ئارەزووی ئەوە دەكات بە گەرمی ڕەفتار بكات لەگەڵ دەوروبەرەكەی و بەمەش خواردنەوەی قاوەبەكی گەرم یارمەتی زیادكردنی هەست و سۆزت دەدات بۆ بەرامبەرەكەت .
2- ئامۆژگاری دووەم :پێویستە ئیجابی بیر بكەیتەوە : ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێ كە ساڵی 2010 ئەنجامدراوە تیایدا 2100 كەس بەشداریان كردوە و بۆ سێ بەش دابەش كراون ، تیایدا ئەوە هاتووە تەنها ڕوخساری خانمان جێگەی سەرنجی پیاوان نیە بەڵكو ئەو خانمانەی بە گەشبینی بیر دەكەنەوە ئەوە جێگەی سەرنجی پیاوانن.
3- زۆر هێواش بە و بە ئارامی گوێبگرە بۆ بەرامبەرەكەت ، چونكە ئەو هاوسەرانەی كە ئارامن و گوێ بۆ یەكتر دەگرن ئەگەری جیابونەوەیان كەمترە .
4- بە چاوەكانت گفتوگۆ لەگەڵ ئەو كەسە بكە كە خۆشت دەوێت : ئەو كەسانەی دەتوانن بەچاو قسە لەگەڵ یەك بكەن و چاوی یەكتر بخوێننەوە ئەوە پەیوەندی نێوانیان پتەوتر دەبێت .
5- بڵێ (سوپاس) : تەنها وتنی ئەم وشەیە دەتوانێت باشترین ڕێگە و پردی خۆشەویستی لەنێوان تۆ و خۆشەویستەكەت دروست بكات ،سوپاسگوزاریكردنی بەرامبەرەكەت كاتێك بەشێوەیەك لە شێوەكان یارمەتیت دەدات بەسە بۆ ئەوەی بۆی دەربخەیت چەندت خۆش دەوێت .
6- پێبكەنە : پێكەنین جگە لەوەی هۆكارێكە بۆ ئەوەی كەسی بەرامبەر لەبیرت نەكات لە هەمان كاتدا وەك كەسێكی سەرنجڕاكێش دەرت دەخات ، بەگوێرەی ئەو توێژینەوە نوێیەی ساڵی 2014 ئەنجامدراوە لەسەر كاریگەری پێكەنین لەسەر كەسی بەرامبەر تیایدا ئەوە هاتووە سەرنجڕاكیشی مرۆڤ زیاد دەكات لەگەڵ بزە و پێكەنینی سەر لێوی .
7- شەرم مەكە : ئەگەر بە تەواوەتی بڕیاری ئەوەت داوە كەسێكت خۆش بوێت و متمانەت پێی هەیە ئەوە ئاساییە ئەگەر هەندێك لە نهێنی ژیانی خۆتی لا باس بكەیت.
8-شێوەیەك لە زمانی نهێنی لەنێواتاندا دروست بكە :ئەو هاوسەرانەی زمانێكی تایبەت لە گاڵتەو گەپ لە نێوانیاندا هەیە بەردەوام بوونی پەیوەندیەكەیان زیاتر دەبێت لەچاو ئەو هاوسەرانەی كە زمانی گفتوگۆ نیە لە نێوانیاندا .
9- ڕاوبۆچوونی كەسێكی نزیك و دڵسۆزت وەربگرە : كەوتنە داوی خۆشەویستی كاتێكی كەمی دەوێت بەڵام بەردەوام بوون لە پەیوەندی خۆشەویستی پێویستی بە كاتێكی زۆر هەیە و تێكنەشكان لە ئاست ئەو ئاستەنگانەی دێتە بەردەمت لە خۆشەویستیدا كارێكی ئاسان نیە ، لەبەر ئەوە كاتێك كەسێكت خۆش دەوێت پرس و ڕای ئەم بابەتە بە كەسێكی نزیكی خۆت بكە .
PM:04:21:17/04/2018
ئهم بابهته 26600
جار خوێنراوهتهوه