‌ماسكێكی سروشتی پێستی ڕوخسارت خاوێن ده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-


به‌كارهێنانی ماسكه‌ سروشتیه‌كان بێ زیانن و له‌ ماسكه‌ كیمیاویه‌كان زۆر به‌سوود ترن، بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ پێستی ڕوخسارت ده‌توانیت سوود له‌م بیرۆكه‌یه‌ وه‌ربگریت.

تەماتە پێكهاته‌ی‌ دژه‌ ئۆكسێنه‌ر لە خۆدەگرێت، ئەو کونیلانە ناهێڵێت کە بە هۆی زیپکەوە تووشی پێست بوون و دیارن، پێست بریقەدار دەکات و بێ رەنگی ناهێڵێت، جگەلەوەی گەنجتر دەردەخات و درەوشاوەی دەبەخشێت بەپێست.

سودەکانی هە نگوین چییە بۆ پێست؟
شێداری خانەکانی پێست دەپارێزێت، دژە بەکتریایە و پاکەرەوەیەکی باشە بۆ ئەو زیپکانە و ناهێڵێت بەهۆی بەکتریاوە دروست ببن.

پێکهاتە کان:
1 کە وچکی چا هەنگوین
1 کە وچکی چا ئاوی تەماتە 
1\2 ئاوی لیمۆ

ئامادەکردنی: 
1-سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵاو بکە لە دەفرێکدا.
2-بەسەری پەنجەکانت ماسکەکە بدە لە دەموچاوت، بۆ ماوەی 10 خولەک تا وشک دەبێتەوە.
3-لەپێشدا ئاوی گەرم دواتر  بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ ، بە خاولیەکی پاک دەموچاوت بسڕە.
 
تێبینی:دەتوانیت بۆ ماوەی هەفتەیەک ئەم ماسکە هەڵبگریت لە بەفرگردا، کەی بۆنی هات و هەست بە تێکچون کرد فڕێی بدە.


PM:12:34:16/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 5169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل