چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك ژیانی هاوسه‌رگیری به‌ره‌و ته‌ڵاق ده‌بات
وێستگە ستایل-
دوباره كردنه‌وه‌ی چه‌ند ڕه‌فتار و هه‌ڵه‌یه‌ك له ژیانی هاوبه‌شدا ئه‌نجامه‌كه‌ی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه ده‌بێت كه هاوسه‌رگیریان كردوه، ئه‌گه‌ر ده‌تنه‌وێت پارێزگاری له خێزانه‌كه‌ت بكه‌یت له‌م هه‌ڵانه دوور بكه‌وه‌ره‌وه.
1- ئەگەر كێشەیەك هەبێت لەنێوانتاندا هەبێت بەیەكەوە چارەسەری بكەن و هەوڵی ئەوە مەدە هەموو شتەكان بە تەنها خۆت بیكەیت چونكە ئەگەر تۆ هەموو كاتێك تەنها خۆت هەموو شتێك چارە بكەیت ئەوە ئەویش بەوە ڕادێت و دوور دەكەوێتەوە لەوەی یارمەتیت بدات لە چارەسەر كردنی كێشەكاندا.
2- باشتر وایە ئەو دیاریەی تۆ بۆ هاوسەرەكەتی دەكڕیت هاوشێوەی نرخ و بەهای ئەو دیاریە بێت كە ئەو بۆت دەكڕێت واتە نە شتێك بكڕە زۆر لەوەی ئەو كەم نرختر و نەشتێك بكە بە دیاری زۆر گرانبەها تربێت لەوەی ئەو بۆی كڕیویت .
3- پیاوان پێچەوانەی خانمانن عاشقی كەسێك نابن كە بۆیان پەرێشان و خەمبار بێت لەبەر ئەوە بۆ ئەوەی بەختەوەر بییت دەبێت بزانیت چۆن وادەكەیت هاوسەرەكەت عاشقت بێت .
4- من پێم نەوتی؟ هیچ وشە و دەربڕینێك نیە لەمە سەرزەنشتكەرانەتر بێت لەبەر ئەوە بە تەواوەتی دوور بكەوەرەوە لەوەی ئەم دەربڕینە بە هاوسەرەكەت بڵێیت لەجیاتی ئەوە جۆرێكی دیكە ئەوەی پێ یڵێ كە مەبەستتە .
5- جێهێشتنی كار و دەستهەڵگرتن لە خەون و هیواكان : خانم ئەمە یەكێكە لەو هەڵانەی یانی تۆ بەرەو خراپی دەبات دەبێت جۆرێك كات و ژیانت ڕێك بخەیت كە هاوسەرگیری نەبێتە ڕێگر و لەدەستدانی خەون و هیواكانت .
6- گرنگی نەدان بە شێوە و ڕوخسار : ئەمەش هەڵەیەكی دیكەیە هەندێك خانم بەناوی سەرقاڵی و بێ كاتییەوە بە تەواوەتی خۆیان پشت گوێ دەخەن ، هەمیشە گرنگی بەخۆت بدە و كەمتەرخەم مەبە لە گرنگیدان بە خۆت .
لە كۆتایدا پێویستە ئەوە بزانیت خانم كێشەكانی ژیانی هاوسەرگیری تەنها لە پیاوانەوە سەرچاوە ناگرێت بەڵكو هەندێكجار خانمان خۆیان هۆكاری دروستبوونی كێشەن بۆ خۆیان .
AM:11:46:16/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 11450
جار خوێنراوه‌ته‌وه