هاواركردن به‌سه‌ر منداڵ ئه‌م كارگه‌ریه خراپانه‌ی ده‌بێت
وێستگە ستایل-
به‌شێك له دایكان و باوكان پێیان وایه ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یان هاوار بكه‌ن كاتێك كارێكی نه‌شیاو ده‌كات ئه‌وه توانیویانه منداڵه‌كه‌یان فێری ڕه‌وشت بكه‌ن به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م كاره به ته‌واوه‌تی هه‌ڵه‌یه و نه‌شیاوه و كار له ده‌رونی منداڵه‌كه‌ت ده‌كات.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان ئاشكرایان كردوه ئه‌و منداڵانه‌ی به‌رده‌وام له لایه‌ن دایك و باوكیانه‌وه هاوار ده‌كرێت به‌سه‌ریاندا ئه‌وه متمانه‌یان به‌خۆیان نامێنێت و كه‌سێكی خه‌مۆك و شه‌ڕه‌نگێزی لێ دروست ده‌بێت له داهاتودا و به ته‌واوه‌تی به پێچه‌وانه‌ی داواكاری و ویستی دایك و باوكی ڕه‌فتار ده‌كات و زۆر زوو ده‌ست به گران ده‌كات و توڕه ده‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت خاوه‌نی كه‌سایه‌تی خۆی بێت ئه‌وه باشتر وایه دوور بكه‌ویته‌وه له هاواركردن به‌سه‌ریدا .
AM:10:28:15/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5740
جار خوێنراوه‌ته‌وه