دایكێك له‌شیرینی خه‌ودا هه‌ردوو كچه‌كه‌ی سه‌ربڕی
وێستگە ستایل-
له ناوچه‌ی " مشتی مه‌حمود " كه ده‌كه‌وێته باكوری لوبنانه‌وه تاوانێكی قێزه‌ون ئه‌نجامدرا تیایدا دایكێك به چه‌قۆ هه‌وڵی كوشتنی دوو منداڵه كچه‌كه‌ی داوه و به‌هۆیه‌وه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وی دیكه‌یان ڕزگاری بووه.
عایشه‌ی ته‌مه‌ن 9 ساڵ بووه قوربانی ده‌ستی دایكی به‌ڵام ساره كه ته‌مه‌نی 6 ساڵه له مردن ڕزگاری بوو به‌هۆی برینه‌كه‌یه‌وه له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌یه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و له ژیاندا ماوه، دایكی ئه‌م دوو منداڵه له بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدایه و دوای ئه‌م كاره نه‌شیاوه‌ی ڕاسته‌وخۆ خۆی به‌ده‌سته‌وه داوه و دانی به‌وه‌دا ناوه خۆی سه‌ری منداڵه‌كه‌ی بڕیوه.
شایه‌نی باسه دایكی ئه‌م دوو منداڵه كێشه‌ی ده‌رونی هه‌یه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و ساڵێك به‌ر له ئێسته هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه و به هه‌مان شێوه ویستویه‌تی دوو منداڵه كچه‌كه‌ی سه‌ر ببڕێت به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه و به وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ئافره‌ته‌وه نزیكن ئاشكرایان كردوه كه ئه‌م خێزانه هیچ گرفتێكی دارای و كۆمه‌ڵایه‌تیان نه‌بووه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت دایكی ئه‌م كچانه كێشه‌ی ده‌رونی هه‌بووه.
AM:09:31:15/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 57490
جار خوێنراوه‌ته‌وه