زۆرێك له پیاوان ئارهزووی شاردنهوهی ئهم ڕاستیانه دهكهن
وێستگە ستایل-
ئهگهر پێت وایه پیاوان هیچ ناشارنهوه و له هیچ ناترسن ئهوه ههڵهیت، له ڕاستیدا چهند تایبهتمهندیهك له زۆرێك له پیاواندا ههیه نایانهوێت هیچ كهسێك بیزانێت و بهردهوام دهیشارنهوه لهوانهش:
1-نازانن هەموو كارێك بكەن:
بێگومان هەموو ماڵێك پێویستی هەیە وەك چاككردنەوەی كارەبا و بۆری ئاو یان هەر كارێكی دیكە بێت، خانم ئەگەر لە هەمو جارێكدا كە داوای شتێكی لێدەكەیت و ئەو بیانوویەك بۆ ئەو كارە دەهێنێتەوە كە دواتر دەیكات بەڵام هەر نایكات ئەوە مانای وایە ئەو كارەكە نازانێت و نایەوێت ئەوەش بڵێت كە نایزانێت .
2- غیرە دەكات :
هەندێك لە پیاوان غیرە كردنی خۆیان دەردەبڕن بەڵام بەشێكیان ئەمە دەرناخەن و ئەمە مانای ئەوە نیە كە غیرە ناكەن بەڵكو مانای ئەوەیی هەیە كە نایەوێت دەری بخات چەند غیرە دەكات .
3- ئارەزووی پیاهەڵدان ناكات ؟:
خانم ئەگەر پێت وایە هاوسەرەكەت ئارەزوی ئەوە ناكات بەسەریدا هەڵبدەیت و وەسفی بكەیت ئەوە هەڵەیت چونكە پیاوان زیاتر لە خانمانن ئارەزووی ئەوە دەكەن بەسەریاندا هەڵبدرێت و وەسفیان بكرێت بەڵام ئەمە دەرناخەن .
4- دەترسێت :
ئەمە نهێنیەكی دیكەی پیاوانە كە ئارەزوو ناكەن كەس بزانێت چونكە ترسیان لەوە هەیە ئەگەر بزانرێت دەترسن ئەوە لە مانای پیاوەتیانن كەمببێتەوە ، هەندێك لە پیاوان لە تاریكی و لە قالۆنچەش دەترسن .
PM:12:10:14/04/2018
ئهم بابهته 8062
جار خوێنراوهتهوه