ڤیدیۆ: جۆرج و سوف چی به به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێت
وێستگە ستایل-
له دوای لێدانه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر سوریا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سوڵتانی گۆرانی جۆرج و سوف لێده‌ده‌نه‌وه كه باس له به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا ده‌كات.
جۆرج و سوف له دیمانه‌كه‌دا به‌سه‌ر سه‌رۆكی سوریا و وڵاته‌كه هه‌ڵده‌دات و ده‌ڵێت" خۆڵی وڵاته‌كه‌م شه‌ره‌فی منه و سوریا زه‌وی پێغه‌مبه‌ره‌كانه و و سوریه‌كان سه‌رۆكێك له به‌شار ئه‌سه‌د باشتر نادۆزنه‌وه و هه‌رچی ڕوبدات سوریا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و من به وه‌فام بۆ وڵات و خاكه‌كه‌ی خۆم"
جۆرج سوف به سوڵتانی گۆرانی عه‌ره‌بی داده‌نرێت و ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه له ته‌واوی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان.
AM:11:15:14/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 21636
جار خوێنراوه‌ته‌وه