سه‌فین به‌رزنجی: سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م
وێستگە ستایل-
كوڕه گۆرانیبێژ سه‌فین به‌رزنجی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له فه‌یسبووك له‌ڕێی پۆستێكه‌وه ئاشكرای كردوه كه كلیپی گۆرانی (گوڵ) دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی بینه‌ره‌كانی زیاتر له یه‌ك ملیۆن ی تێپه‌ڕاندوه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له ماڵپه‌ڕی یوتیوب سڕیوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا ئه‌م هونه‌رمه‌نده بۆ وێستگه ستایل دوا و وتی" كلیپی گوڵ ئاوازی بورهانی موفتی زاده‌یه و یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی زۆر باش له‌گه‌ڵ بینه‌ره‌كانمدا به‌ركه‌وتنیان هه‌بووه و له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه سڕاوه‌ته‌وه و نازانم كێیه به‌ڵام ڕق و كینه له‌ناو ئێمه‌دا كۆتایی نایه‌ت و ئه‌مه هۆكاره‌كه‌یه هیوادارم چیتر ئه‌م حاڵه‌ته نه‌مێنێت"
وتیشی به‌م نزیكانه نوێترین كاری بڵاو ده‌كاته‌وه كه له ئاوازی خۆیه‌تی و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش نیازی هه‌یه سكاڵا تۆمار بكات.
AM:11:51:12/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1477
جار خوێنراوه‌ته‌وه