‌چۆنیه‌تی دروستكردنی كێك به‌ هه‌ویری شیرینی

وێستگە ستایل-



کەرەستەکان:

سێ هێلکە
پەداخێ شەکر
پەرداخێ شیری شل
کیسەیەک ڤانێلا
کەمێک ڕەنگی سور
سێ کەوچک کاکاوی تۆخی سادە
یەک کیسەی ۱٥ گرامی پیکنپاودەر
کەمێک خوێ
نیو پەرداخ ڕۆنی زەیت
ئارد بەپیی پێویست

ئامادە کردنی:
۱ـ شەکرو هێلکەو ڤانێلا جوان تێکەڵ دەکرێت .
۲ـ شیرو زەیت و ڕەنگەکەی تێ دەکرێت جوان تێکەڵ دەکرێت .
۳ـ دوو پەرداخ ئارد و پیکنپاودەرو خوێ وکەکاوەکە دەبێژرێتەوەو تێی دەکرێت پاشان پێویستی بە ئاردیتر هەبو دەتوانی وردە وردە تێی بکەیت.
٤ـ قاڵبەکە کەرەو ئاردی پێوه‌ دەکرێت گیراوەی کیکەکەی تێ دەکرێت.
٥ـ دەکرێتە فڕنی گەرم کراو دەبرژێنرێت لەسەر پلەی ۱۸٠.
ئەم کێکە سێ قاڵب کێکە بەهەمان پێداویستی هەر قاڵبێک دەکرێت بە دوو بەشەوە دەبێتە شەش پارچە پاشان بۆ بەینی کێکەکان کرێم شانتی بۆ دگریتەوە ئەگەر بزانیت کێکەکە وشکە کەمێک شیری پێوە دەکرێت پێش ئە
وەی کرێمی پێوە کرێت.
٦ـ دوو پاکەت کرێم شانتی دوکوپ شیری کرێمی بۆ ئەوەی زۆر خەست دەرچێت بەخەڵات دەیکریتەوەو دەیکەیتە بەینی کیکەکان .
۷ـ بۆ ڕوی کێکەکە کرێمی کەرەی بۆدەگیرێتەوە ۲٥٠ گرام کەرە لەگەرمی ژورەکەدا بێت کوپێ بۆدرە شەکر بەجوانی بەخەڵات دەکرێتە کرێم دەدرێت لە روی دەرەوەی کێکەکە .
۸ ـ هەویری شەکرەکە بەتیرۆک وکەمێک نیشاستە بەتەنکی دەکرێتەوەو دەدرێت بەسەر کێکەکەدا ڕێک دەکرێت ساف دەکرێت قەراغە زیادەکانی لێ دەکرێتەوە .
۹ـ ئەوپارچانەی ماوە دەتوانرێت ڕەنگی بکەیت پێی بڕازێنرێتەوە .


AM:11:19:21/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 3968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل