‌كریاتین ئه‌م زیانانه‌ی‌ هه‌یه‌

وێستگە ستایل-



هەموو خانمێك خەون بەقژێكی جوان و بریقەدارەوە دەبینێت ، لەم ساڵانەی دوایدا (كریاتین ) وەك پێكهاتەیەكی كیمیاوی بۆ خاوكردنەوەی قژ بەكاردەهێنرێت ، و ئەم پێكهاتەیە تەنها بۆ ماوەیەكی كاتی قژ خاو دەكاتەوە و هەمیشەی نیە ، بەڵام تا ئێستا مەترسی و زیانەكانی كریاتینت زانیوە لەسەر تەندروستی ؟

لەناو كریاتیندا پێكهاتەیەكی كیمیاوی هەیە پێی دەوترێت ( فۆرماڵدیهاید) و ئەمەش ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات ، و ئەو كەسانەش كە كاری كریاتین دەكەن لە ئارایشتگەكان بەهۆی بۆنی تیژی ئەم پێكهاتە كیمیاویەوە توشی هەناسە توندی دەبن .

ئەو كەسانەی پێستیان هەستیارە ئەو كاتەی كریاتین بۆ خاوكردنەوەی قژیان بەكاردەهێنن توشی خووروی پێست و سووبونەوەی پێستی سەر دەبن و هاوكات سووربونەوەی چاو و هەناسە توندیش بەشێكی دیكە دەبن لەو حاڵەتانەی لەو كەسانەدا دەردەكەوێت كە كریاتیان بۆ قژیان بەكاردەهێنن ، جگە لەوەش كریاتین هۆكار دەبێت بۆ كەمكردنەوەی دەردانی چەوری لە لایەن پێستی سەرەوە و وشكبونەوەی پێستی سەر و ئەو كاتەش كە ئەم پێكهاتە كیماویە كاریگەری نامێنێت قژ هەڵدەوەرێت و دەبێتە هۆی ڕوتانەوەی سەر .

باشتر وایە ئەو خانمانەی شیر بە كۆرپەكانیان دەدەن یان دووگیانن دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانی ئەم پێكهاتە كیمیاویە بۆ خاوكردنەوەی قژیان بۆ ئەوەی زیان بە خۆیان و كۆرپەكەیان نەگات .


AM:11:05:21/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 8352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل