ئهم خۆراكانه پێویستیان به شۆردنهوه نیه
وێستگە ستایل-
لە منداڵیەوە وا ڕاهاتوین هەموو خۆراكێش پێش ئەوەی بیخۆین بیشۆینەوە یان پێش ئەوەی ئامادەی بكەین ، ە كاتدێكدا لە ڕاستیدا هەندێك جۆری خۆراك پێویستیان بەشۆردنەوە نییە .
پێگەی " براید سایت " لیستی ئەو خۆراكانەی بڵاوكردۆتەوە كە پێویستیان بەوە نیە بشۆردرێنەوە كە ڕەنگە پێشتر ئاوێكی زۆرت بۆ خاوێنكردنەوەیان بەكارهێنابێت .
1- هێلكە : پێویست بەوە ناكان هێلكە بشۆیتەوە پێش ئەوەی بیخەیتە سەلاجەوە ، چونكە هێلكە جۆرێك دەرمانی تایبەتی لێ دەدرێت بۆ ئەوەی بەكتریا لەسەری گەشە نەكات بەڵام ئەو كاتەی دەیشۆیتەوە ئەوە یارمەتی گەشەكردن و زیاتر بوونی بەكتریا دەدەیت .
2- مریشك : شۆردنەوەی كریشك پێش لێنانی وادەكات بەكتریای جۆری سالمۆتێلا لە تەواوی چێشتخانەكەت بڵاوبێتەوە لەبەر ئەوە دوای ئەوەی مریشكت پارچە كرد ڕاستەوخۆ بیكوڵێنە بەڵام یەكەم ئاوی كوڵاندنەكەی بڕێژە و جارێكی دیكە ئاوی تێ بكەرەوە بۆ ئەوەی بكوڵێت .
3- مەعكەرۆنی : دوای كوڵاندنی مەعكەرۆنی پێویست ناكات ئاوی پیادا بكەیت چونكە ئەو پێكهاتەیەی پێوەیەتی وادەكات ئاوی گۆشت و ئەو تامە بمژێت كە دواتر پێوەی دەكەیت بەڵام ئەگەر بۆ زەڵاتەت بوێت ئەوە دەتوانیت بیشۆیتەوە دوای كوڵاندن .
4- لە كۆتایدا پێویست ناكات بۆ ماوەیەكی زۆر قارچك بشۆیتەوە ، بە خێرای بیشۆرەوە و دواتر وشكی بكەرەوە چونكە ئەم خۆراكە زوو خراپ دەبێت و بەها خۆراكیەكەی لە دەست دەدات .
AM:10:35:21/03/2018
ئهم بابهته 5619
جار خوێنراوهتهوه