ئه‌م جۆره پاككه‌ره‌وانه بۆ شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه به‌كارمه‌هێنه
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی خواردنی سه‌وزه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له خاوێنی ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ی ده‌یخۆن پاككه‌ره‌وه‌ی كیمیایوی به‌كارده‌هێنن بۆ شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه تا چه‌ند ته‌ندروسته؟
ئه‌ندازیاری خۆراك له‌شكر حه‌مید له‌ڕێی بابه‌تێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی پاككه‌ره‌وه كیمیایویه‌كان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی سه‌وزه ده‌ڵێت" بەكارهێنانی پاكەرەوە كیمیای یەكان تایت و سابون و شامپۆ بۆ شۆردنەوەی سەوزە و میوەكان هەڵەیەكی گەورەیە دژ بە یاساكانی سەلامەتی خۆراك چونكە ئاشكرایە ئەو موادە كیمیای یانە ئەگەر بخورێت لە ڕێگەی قوت دانەوە یان هەڵبمژرێت یان بەرچاو بكەوێت زۆر مادەش بەر پێست بكەوێت زیانی بە تەندروستی دەگەیەنێت"
ده‌شڵێت "ئەگەر پاككه‌ره‌وه كیمیایویه‌كان بەكار بهێنرێت بۆ شۆردنەوەی سەوزەو میوەكان بڕێك لە موادە كیمیایەكان لەڕێگەی هەڵمژین یان مانەوە بە میوەو سەوزەكانەوە دەمێنێتەوە یان لەڕێگەی كونیلەكانەوە دەچێتە ناو سەوزەو میوەكان ئەوەش ڕاستەوخۆ كاریگەری هەیە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ ، و ڕێكخراوی خۆراك و دەرمانی جیهانی ڕێگە نادات موادی كیمیای بۆ شۆردنەوەی سەوزەو میوە بەكاربێت پێویتە بە پەرمەگەناتی پۆتاسیۆم پاك بكرێتەوە یان لەڕێگەی سركە وئاو و خوێ وە پاك بكرێتەوه"
AM:09:06:21/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3875
جار خوێنراوه‌ته‌وه