‌هه‌ڵه‌یه‌ك پێستی ڕوخسارت ده‌شێوێنێت

وێستگە ستایل-


دامەزرێنەری دەزگای "  Soko Glam   "  شارلۆت شۆ وەك پێگەیەكی ئەلیكترۆنی كە ڕیكلام بۆ بەرهەمە جوانكاریەكانی كۆمپانیا كۆریەكان دەكات، تیایدا ئەوە بڵاوكراوەتەوە دوژمنی سەرەكی پێستی ڕوخسار بەكارهێنانی ئاوی گەرمە لە گەرماو .

شۆردنی ڕوخسار بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی لێكردنەوەی چینێك زەیتی سروشتی كە بە پێستی ڕوخسارەوەیە كاتێك وەك بەربەستێكی سروشتی بۆ پاراستنی پێست ڕۆڵ دەبینێت و ڕوخسار لە سەرما و تیشكی خۆر و هەوای پیس و هۆكارە دەرەكیەكان دەپارێزێت .

باشتر وایە پێش گەرماو یان دوای گەرماوكردن ڕوخسار بشۆردرێت و" بۆ ئەوەی پێست لە چرچ بوونی پێش وەخت و تەقین و لاواز بوون پارێزراوبێت "

ئێستا ئەگەر چارەسەرێكت دەوێت بۆ ئەوەی پێستت لە ماوەی گەرماوكردندا پارێزراو بێت ئەوە تەنها چەوركردنیەتی بە زەیتی سروشتی پێش ئەوەی بچیتە گەرماو بۆ ئەوەی وەك بەربەستێك پێست بپارێزێت لە گەرماوی گەرم .


AM:11:31:20/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 3349 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌