‌ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵت گۆڕاوه‌ ئه‌م پرسیارانه‌ له‌خۆت بكه‌

وێستگە ستایل-


پێگەی "  Vach Modnij  " ڕوسی لەڕێی بابەتێكی كۆمەڵایەتی تایبەتەوە كە شارەزایەكی بواری دەرون ناسی " لیۆتسیا كلینیتشسكی " نوسیویەتی  دەڵێت ئەو كاتەی هەست بە گۆڕانكاری دەكەیت لە ڕەفتاری هاوسەرەكەتدا ئەوە پێویستە ئەم شەش پرسیارە لە خۆت بكەیت.

1- چی لەنێوان من و هاوسەرەكەم هاوبەشە ؟
ئێوە جۆرێك خەونی تایبەت هەیە كە هەردوكتان ئارەزووی بكەن ؟ ئەو كاتەی هەردووكتان بێكارن و پشوتانە تۆ چاوەڕێی ئەوە لە هاوسەرەكەت دەكەیت پێشنیازت بۆ بكات بۆ ئەوەی شوێنێك بۆ چونە درەوەتان دیاری بكات ؟
لە ڕاستیدا ئەو شتەی كە كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر پتەوی پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان هەبوونی خاڵی هاوبەشی حەز و ئارەزووەكانە ، جگە لەوەش تەنها تۆ چاوەڕێی هاوسەرەكەت مەبە بۆ ئەوەی پێشنیازی چونە دەرەوە بكات بۆت بەڵكو تۆش داوای لێبكە و كاتی خۆش بەیەكەوە بەسەر ببەن .


2- چۆن دەتوانم پەیوەندی نێوانمان بپارێزم؟
بۆنمونە تۆ دەتوانیت ئەو پرسیارە لە خۆت بكەیت ئایا دەتوانیت ئەوەی هەتە بیدەیت بە هاوسەرەكەت ؟ زۆر خۆشت دەوێت ؟ دەزانیت ئەو پێویستی بە چی هەیە ؟ یان تەنها زۆرینەی كاتەكان ئێوە بەیەكەوە بێدەنگن؟ تۆ وەك هاوسەرێك پێویستە لە تەواوی ئارەزووەكانی هاوسەرەكەت تێبگەیت لەوەی ئارەزووی چ خۆراكێك دەكات و گرنگی بدەیت بە پەیوەندی سۆزداری و سێكسی نێوانتان بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوانتان بەردەوام بێ كێشە بێت .

3- ڕاهاتن لەگەڵ گۆڕانی ڕەفتاری هاوسەرەكەت بۆت ئاسانترە لە چارەسەركردنی خودی كێشەی نێوانتان ؟
ناتوانیت لەگەڵ هاوسەرەكەت بە گفتوگۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانتان بكەیت ؟ هەرچی دەڵێیت ئەو توڕە دەبێت ؟ لە ڕاستیدا پێویستە كێشەكانی نێوان خۆت و هاوسەرەكەت بە قسەكردن و گفتوگۆ چارەسەر بكەیت و ئەگەر ئەمەش چارەسەر نەبێت ئەوە پەیوەندی نێوانتان لە مەترسیدایە .

4- دەتەوێت پەیوەندی نێوانتان تەواو كۆتای بێت ؟
زۆركات گۆرانكاری نێوان هاوسەرەكان لە ئەنجامی ناپاكیەوە دەبێت بەڵام تۆ ئامادەیت ئەمە قبول بكەیت ؟ بێگومان هیچ ئافرەتێك ئامادە نییە واز لە هاوسەر و ژیانی تایبەتی خۆی بهێنێت ، لەبەر ئەوە پێش ئەوەی ناپاكی لەنێوانتاندا ڕوبدات ئەوە چارەسەری كێشەكانی نێوانتان بكە .

5- دەتەوێت تۆڵە لە هاوسەرەكەت بكەیتەوە چونكە ئەو گرنگیت پێنادات؟
ئەگەر وەڵامەكەت بەڵێ بوو ئەوە پێویستە بیر لەوە بكەیتەوە كە دوای ئەم كارەی تۆ دەیكەیت بە چی دەگەیت ،و ئەوەت بیر بێت ئەگەر تۆ بڕیاری تۆڵە سەندنەوە بدەیت  ئەوە خراپترین كار دەكەیت و ئەمە تەنها ئاسوودەییەكی كاتیت بۆ دەهێنێت و دواتر خۆت پەشیمان دەبیتەوە لەوەی كردوتە .

6- دەكرێت سوود لە ڕاو دۆخی خەڵكی دیكە وەربگریت بۆ چارەسەری كێشەكەی خۆت ؟ 
هەموو كەسێك كێشەی دەبێت بەڵام بەهیچ شێوەیەك گونجاو نیە سوود لە بڕیاری كەسانی دەوروبەرت وەربگریت و هەمان بڕیاری ئەوان بدەیت چونكە كێشەكەیان هاوشێوەی ئەوەی تۆ بووە ، خۆت بیر لە كێشەی خۆت بكەرەوە و چارەسەری بۆ دانێ و سوودیش وەربگرە لە پرس و ڕا بەڵام %100 ڕای هی كەسێك مەخەرە ناو ژیانتانەوە .


AM:11:15:20/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 6474 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌