ڤیدیۆ: نه‌وید له به‌ر عه‌فرین ئه‌م بڕیاره‌یدا
وێستگە ستایل-
كوڕه گۆرانیبێژی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌وید زه‌ردی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام كاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و دۆخه‌ی له ئێستادا به‌سه‌ر عه‌فریندا هاتووه له كاتێكدا بڕیار وابوو له‌م ماوه‌یه‌دا نوێترین كاری خۆی له‌گه‌ڵ بانه بڵاوبكاته‌وه.
نه‌وید ده‌ڵێت"خەمی ئەم میلەتە کۆتایی نایە و تا زامی برینێکمان لەبیر دەچێتەوە برینێکی ترمان تووش دەبێ
منیش وەکوو هونەرمەندێکی ئەم وڵاتە کە لە ساڵی 2010 دەستم بە کار کردوه هەموو کاتێک کە ڕووداوێک بۆ ئەم نیشتمانە پێش هاتوه ویستوومە هەڵوێستی خۆم بە بەرهەمێکی یان پشتیوانی مادی و مەعنەوی بێ دەردربڕم
هەر بەو هۆیەشەوە من وەکو خاوەنی کۆمپانیای famous production کۆنسێرتی 4ی مانگی 5 لەگەڵ هونەرمەندان ئیلیاس، سەحەر و ساسی له ئیستانبول رادەگرم"
زیاتر له‌سه‌ر كاره‌كانی ڕونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت "دۆستان و هاوڕێیان ئێمەش خەم خۆری خۆمان دەر دەبڕین بە هەموو شێوازێک چ لە ڕابردوو چ لە داهاتوو یارمەتی دەر دەبین و پشتیوانی ئەم خەڵکەین بەڵام تکایە با شتەکان پیکەوە تێکەڵ نەکەین..ژیان لە هەموو بارێکەوە بەردەوامەو و تەنیا کەسانێک کە تووشی ڕەخنەی زۆر دەبنەوە و خەڵکانێک هێرش دەکەنە سەر هونەرمەندان وه‌ك بڵێی ئەوان هۆکاری ئەم بابەتە بوون، هۆکاری ئەمە دەتوانن لە سیاسێکان و کەسانی تردا بدۆزنەوە، هونەرمەندەکان تەنیا کارێک کە دەتوانن بیکەن دڵخۆشی خەڵک و پشتیوانی لە وانە"
نه‌وید ده‌شڵێت" من نازانم بۆ دیواری هونەرمەندان کورت و نەوی تر لە هەموو دیوارەکان دەبینین و تا شتێک ڕوو ئەدا پەنجەکانمان بە لای ئەوان ڕا دەگریی. کاری ئێمە تەنیا هونەرە و ئێستا کە من وەکو خاوەنی كۆمپانیای Famous Prodaction کاری نێودەوڵەتی دەکەم لە گەڵ وڵاتانی جیاواز کار دەکەین و 6 مانگ تا ساڵێک پێشتر ئێمە پلان دادەنێن هونەرمەندانی وڵاتانی تریش کارمان لەگەڵ دەکەن و ئێمە بە ئاسانی 24کاژێر پێشتر یان بۆ هه‌فته‌یه‌ك پێشتر ناتوانین پلانەکانمان تێک دەین لە بەر ئەوو کە تووشی زەرەر و زیانێکی زۆر گەورەڤدەنین کە بە هیچ شەوە بۆمان قەرەبوو ناکرێتەوە"
نه‌وید زه‌ردی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ئێستادا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته‌جێیه و خاوه‌نی چه‌ندین كار و به‌رهه‌می هونه‌ریه و هه‌واداری تایبه‌ت به ده‌نگی خۆی هه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆوه ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه.
AM:10:15:20/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 11213
جار خوێنراوه‌ته‌وه