ڕێگاكانی بهرهنگاربوونهوهی خهمۆكی
وێستگە ستایل-
كەس نیە خەم و كێشەی نەبێت هەندێكجار بە هۆكار و بەبێ بوونی هۆكار ، بەڵام بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم حاڵەتە دەتوانیت سوود لەم ههنگاوانه وهربگریت.
1- ئەو كاتەی هەست بە بێزاری و خەم دەكەیت ئەو خۆراكانە بخۆ كە تونن (تیژن) ئەمە وادەكات دەردانی هۆرمۆنی " ئەندرۆفین "لە جەستەتدا زیاد بكات كە بەرپرسە لە هەستكردن بە بەختەوەری .
2- گوێ لەو شتە بگرە كە ئارامیت پێدەبەخشێت ، دەتوانیت سوود وەربگریت لە گوێگرتن لە قورئان یان ئەو میوزیكەی ئارەزووی دەكەیت.
3- ئەنجامدانی چەند ڕاهێنانێكی وەرزشی هەستی بەختەوەری و خۆشحاڵی بە مرۆڤ دەبەخشێت .
4- پێبكەنە ، تەماشای ئەو فیلم و گرتە ڤیدیۆییانە بكە كە واتلێدەكات پێبكەنیت بۆ ئەوەی لە خەم و بێزاری دوور بكەویتەوە .
5- شۆكۆلاتە بخۆ : ئاشكرایە خواردنی ئەم خۆراكە هەستی خۆشی و بەختەوەری بۆ مرۆڤ دەهێنێت چونكە یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی بەختەوەری دەدات لە جەستەدا .
6- سوپاسگوزاری خودا بە بۆ هەرچیەك كە پێی بەخشیویت و هەموو ئەو شتانەش كە پێی نەداویت ،بەمە ترخی ژیانی خۆتت لا زیاد دەبێت .
7- لە ماڵەوە بچۆرە دەرەوە ، بەسەربردنی 20 خولەك لە كاتی ڕۆژانەت لە دەرەوەی ماڵەوە دژی خەمۆكی بەهێزت دەكات .
8- لەگەڵ خۆشەویستانت كات بەسەر ببە بەتایبەت ئەو كەسانەی ئارەزووی بەختەوەری و خۆشحاڵی تۆ دەكەن .
9- بەزۆر وا لەخۆت بكە پێبكەنیت ، ئەم وەك ڕێگەیەك بەكارهێنە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی خەم و بێزاریەكان .
AM:10:55:19/03/2018
ئهم بابهته 2656
جار خوێنراوهتهوه