ڤیدیۆ: دوای مانه‌وه‌ی 18 ساڵ له زیندان بێ تاوان ده‌رچوو
وێستگە ستایل-
پیاوێكی به ڕه‌گه‌ز پۆڵه‌ندی كه ناوی "تۆماس كومندا" یه دوای ئه‌وه‌ی 18 ساڵی ته‌مه‌نی له زیندان به‌سه‌ر برد دادگا بڕیاری بێ تاوانی ئه‌م پیاوه‌ی ده‌ركرد.
ساڵی 2004 به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكی و كوشتنی كچێكی هه‌رزه‌كار ده‌ستگیركرا و به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئه‌م دۆسییه‌یه‌ی گۆڕی داواكردنی ماڵی كچه‌كه بوو به پێدا چوونه‌وه‌ی دۆسیه‌كه و له دوای 18 ساڵ دادگا بێ تاوانی ئه‌م پیاوه‌ی ئاشكرا كرد كه ده‌ستی نه‌بووه له تاوانه‌كه‌دا و له كۆتایدا بڕیاری ئازاد كردنی بۆ ده‌رچوو.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه كه‌سێكی دیكه‌ی ده‌ستگیر كرد به تۆمه‌تی كوشتنی كچه هه‌رزه‌كاره‌كه و تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م تۆمه‌تباره به‌رده‌وامه .
پارێزه‌ری ئه‌م سزادراوه پۆڵه‌ندیه ده‌ڵێت" هیچ كه‌س نیه بتوانێت قه‌ره‌بووی 18 ساڵ زیندانی بێ تاوانی ئه‌م پیاوه بداته‌وه له ڕاستیدا 18 ساڵ ته‌مه‌نێكه و ماوه‌یه‌كی زۆر زۆره"
AM:10:02:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 49295
جار خوێنراوه‌ته‌وه