به‌وێنه: ڕه‌وا عه‌بدول پرسه‌ی ڕاگه‌یاند
وێستگە ستایل-
كوڕه گۆرانیبێژ "ڕه‌وا عه‌بدول" له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پرسه‌ی ڕاگه‌یاند.
دكتۆر ڕه‌وا" داوا له هاوڕێكانی ده‌كات بۆ ئه‌م نه‌ورۆزه كه‌س جه‌ژنه پیرۆزه‌ی لێ نه‌كات چونكه خه‌مباره به‌و ڕوداوه‌ی به‌سه‌ر عه‌فریندا هاتووه و ده‌شڵێت من بۆ ئه‌م نه‌ورۆزه پرسه‌ی خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم"
ئه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده دوای ئه‌وه ده‌ێت دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند یه‌كه‌كانی سوپای سوریای ئازاد (سه‌ربه توركیا) سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ ناوه‌ندی شاری عه‌فرینیان كۆنتڕۆڵ كردووه، هاوكات محه‌مه‌د ئه‌لحه‌مدین، وته‌بێژی سوپای سوریای ئازاد ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك له سێ میحوه‌ره‌وه چونه‌ته ناو شاره‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای به‌رگریكردنی دوو مانگی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل دێت، له‌گه‌ڵ دووه‌م هێزی ناتۆ له جیهان كه توركیایه.
ڕه‌وا عه‌بدول یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژه‌كان و خاوه‌نی چه‌ندین كار و به‌رهه‌می هونه‌رییه و هه‌واداری تایبه‌ت به ده‌نگی خۆی هه‌یه.
AM:09:29:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3929
جار خوێنراوه‌ته‌وه