ڤیدیۆ: مردووه‌كه پشیله‌یه و ئه‌وه‌ی ده‌یخاته ژێر خاكه‌وه سه‌گه
وێستگە ستایل-
به‌رده‌وام وتراوه سه‌گ و پشیله دوو ئاژه‌ڵی دژ یه‌كن به‌ڵام ئه‌م ڤیدیۆیه به ته‌واوه‌تی ئه‌و بیرۆكه‌یه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌سیه‌لمێنێت له‌ناو ئاژه‌ڵه‌كانیشدا خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی بوونی هه‌یه.
له نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیی خستنه ژێر خاكی پشیله‌یه‌ك له لایه‌ن سه‌گێكه‌وه زۆر خێرا بڵاوبۆوه، له‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌گێك پشیله‌یه‌كی به ده‌میه‌وه گرتوه كه مردوه و دواتر به‌دوای شوێنێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته ژێر خاكه‌وه.
" مردوه‌كه پشیله‌یه و ئه‌وه‌ی ده‌یخاته ژێر خاك سه‌گه" ئه‌مه به ته‌واوه‌تی سۆزی ئاژه‌ڵه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كات بۆ یه‌كتر و پشیله‌كه دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك ده‌یشێلێت سه‌گه‌كه هه‌ڵیده‌گرێته‌وه و ده‌یخاته ژێر خاكه‌وه.
AM:09:07:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 9824
جار خوێنراوه‌ته‌وه