‌پیاوان به‌م ڕه‌فتارانه‌ی‌ ئافره‌ت زوو توڕه‌ ده‌بن

وێستگە ستایل-

ڕۆژنامەی "  vach modnij journale  "  ڕوسی و پێگەی " Having Time "ئەمەریكی  لەڕێی بابەتێكی كۆمەڵایەتیەوە ئەو ڕەفتارانەی خانمانیان ڕونكردۆتەوە كە پیاوان پێی توڕە دەبن لەوانەش :


1- هەڵگرتنی خواردن لەسەر قاپی پیاو :
خانم ئەگەر پێت وایە ئەو كاتەی پارچەیەك خواردن لەسەر قاپی نانخواردنی مێردەكەت هەڵدەگریت ئەوە خۆشەویستی لە نێوانتاندا زیاد دەكات ئەوە هەڵەیت ، ئەم ڕەفتارەی تۆ بە تەواوەتی پیاو توڕە دەكات ، بە تایبەت لەسەرەتای پەیوەندی نێوانتان ئەو كاتەی بەم شێوەیە ڕەفتار دەكەیت ئەوە ڕەنگە وا خۆی دەربخات كە پێی خۆشە بەڵام ڕەنگە ئەوە تەنها شەرم كردنێك بێت لە تۆ لە سەرەتاوە .


2- متمانە بەخۆ نەبوون :
هەبوونی متمانە بە خوودی خۆت هۆكارە بۆ زیاتر سەرنجڕاكێش بوونی تۆ لای بەرامبەرەكەت ، لەبەر ئەوە چیتر پرسیاری ئەوەی لێ مەكە ئەو چەندە تۆی خۆش دەوێت یان بپرسیت من چەند جوانم لەبەر چاوی تۆ ؟ چونكە هەریەك لەمانە مانای متمانە بەخۆنەبوونی تۆ ئاشكرا دەكات .

3- ڕاڕای :
ئەوكاتەی ئافرەت نەتوانێت بڕیاری خۆی بدات و تەنها چاوەڕێی دەمی پیاو بێت بڕیارێكی بۆ بدات ئەوە یەكێكی دیكەیە لەو شتانەی پیاوان پێی پەست دەبن ، لەبەر ئەوە هەمیشە هەوڵبدە ڕای خۆتت هەبێت بۆ هەموو كارێك .

4- وتنی ئامۆژگاری بە هەبوون و نەبوونی هۆكار :
خانم ئاگاداربە ئەو كاتەی قسە لەگەڵ هاوسەرەكەت دەكەیت وەك منداڵێك قسە مەكە چونكە ئەو بەم ڕەفتارەی تۆ هەست بە بێزاری دەكات و پێی خۆش نیە ، تەنها لەو بابەتانەدا نەبێت كە پەیوەندی بە پەیوەندی نێوانیانەوە هەیە لە بابەتی هاوسەرگیریدا .

5- بەردەوام بیرخستنەوەی هەڵەكانی ڕابردوو:
باشتر وایە هاوسەرەكان ئەو هەڵانە لەبیر بكەن كە لە ڕابردودا هەریەكەیان ئەنجامیان داوە ، چونكە بیرخستنەوەی بەردەوامی هەڵەكانی ڕابردوو كاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندی نێوانیان و ئەمە بێزاری دروست دەكات .

6- باسكردنی ووردەكاری پەیوەندی نێوانتان لە لای هاوڕێكانی ئەو :
پەیوەندی سۆزداری بابەتێكە تەنها پەیوەندی بە نێوانی تۆ و ئەوەوە هەیە و پێویست ناكات ووردەكاری بابەتەكانی نێوانتان لەگەڵ هاوڕێكانی ئەو باس بكەیت ، ڕەنگە بتوانیت زانیاری باشترت دەست بكەوێت لەسەر بابەتەكە بەڵام كارێكی گونجاو ناكەیت .

7- وتنی قسەی نەشیاو و جنێودان :
تەنانەت ئەگەر هۆكارێكیش هەبوو بۆ وتنی ئەوە مەیڵێ ، جنێودان ڕەفتارێكی ناشرینە و ئەمە بەرامبەرەكەت بێزار دەكات لەبەر ئەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوانتان ئاسایی بێت ئەوە باشتر وایە دوور بكەویتەوە لە وتنی وشەی نەشیاو 


PM:04:21:18/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 13356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل