‌چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی كه‌باب به‌ فڕن

وێستگە ستایل-

پێویستیه‌كان  :

-کیلۆیەک قیمە
-خوێ
-ببەری تون سوور
-بیبەری ڕەش
-دوو پیاز
-یەک تەماتە
-کەرەوز
-یەک ببەری سەوز

ئامادەکردنی:
۱ـ پیازو کەرەوزو بیبەرو تەماتەکە بەجوانی ورد دەکرێت .
۲ـ قیمەو داودەرمانەکەو کەرەستە ورد کراوەکە تێکەڵ دەکرێت و هەڵ دەشێلدرێت.
۳ـ سینی فڕنەکە کەمێک چەور دەکرێت زۆر بەجوانی کەبابەکەی لەسەر بڵاو دەکرێتەوە بەتەنکی پاشان وەک کەباب ڕێک دەکرێت بەجوان بەینی بۆ دروست دەکرێت .
٤ـ پیازو تەماتەو بیبەر دەکرێتە بەینەکانی دەکرێتە فڕن .
٥ـ ئەگەر قیمەکە زۆر چەور بو ڕۆناوی دایەوە دەتوان بەکەوچکێ ڕۆنەکەی بگریت لای ببەیت.


PM:03:49:18/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 13550 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌