هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه به‌خته‌وه‌رت ناكات
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیروبۆچونی كه‌سه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی ده‌گۆڕێت به‌ڵام له ڕاستیدا هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆرێك له كه‌سایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی تایبه‌ت ڕه‌نگه نه‌بێنه جێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری و پێكهێنانی ژیانێكی ته‌ندروست و بێ كێشه له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه دوور بكه‌ویته‌وه له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه بكه‌یت.
1-ئەو كەسانەی بەردەوام ڕەخنە دەگرن:
ئەو كەسانەی بەردەوام ڕەخنە دەگرن و هیچ شتێكی تۆیان بەدڵ نیە و هەموو قسەكانی لەگەڵت بە شەڕ كۆتای دێت و بەردەوام خاڵێكی لاوازت تیادا دەدۆزێتەوە كە باش نیە، دوور كەوتنەوە لەم كەسانە باشترین بژاردەیە .
2-ئەو كەسەی بەردەوام غیرەت لێ دەكات:
ژیانكردن لەگەڵ كەسێك كە بەردەوام غیرەت لێ بكات ئەستەمە و ڕەنگە توشی نەخۆشی دەرونیت بكات لە كۆتایدا.
3-درۆزن:
ئەو كەسەی درۆزن بێت ئەوە هەر لە سەرەتاوە خیانەتت لێ دەكات و بۆسپی كردنەوەی ڕوداوەكانی ژیانی درۆ دەكات، دروستكردنی ژیان بێ متمانە ئاسان نیە .
4-خەیاڵكردن وەك ژیانی شا و شاژنەكان:
هەموو شتێك كارەساتە بۆ ئەو كەسانەی دڵنیان لەوەی هاوڕێی و كەسەكانیان لە دژیانن، ئەگەر ژیانت بەم شێوەیەیە ئەوە پێویستەدۆخی خۆت ئارام بكەیتەوە.
5-ئەو كەسەی بەردەوام سەرقاڵی كاركردنە:
ئەو كاتەی دەزگیرانەكەت نرخ و بەهای كارەكەی لە تۆ گرنگ تر بوو بەلایەوە ئەوە دڵنیا بە لەوەی لە داهاتوشدا بە هەمان شێوە ڕەفتار دەكات و تەواوی ئەرك و بەرپرسیاریەتەكان لەئەستۆی تۆدەبێت.
6- ئالودە بووەكان:
ئەو كەسانەی ئالودەی خواردنەوەی مەی یان بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان بوون ئەوە ڕەنگە بە ئەستەم بتوانن واز لە خواردنەوەی مەی یان بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان بهێنن تەنانەت لە پێناو ئەو كەسانەش كە خۆشیان دەوێن.
7-كەسە خۆپەرستەكان:
ئەو كەسانەی كە خۆیان خۆش دەوێت و ئامادە نین هیچ كارێك بكەن بۆ تۆ ئەوە ڕەنگە ژیانكردن لەگەڵیان ئاسان نەبێت .
PM:03:02:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 10220
جار خوێنراوه‌ته‌وه