نیشانە و هۆكارەكانی توشبوون به نەخۆشی پاقلە
وێستگە ستایل-
نەخۆشی پاقلە، بریتیە لەنەبوونی ئەنزیمێك لەخڕۆكە سوورەكانی خوێن كەدەیان پارێزێت لە شیبوونەوە لەكاتی خواردنی هەندێك جۆر خواردن و دەرمان یاخود لەكاتی هەوكردن بە ڤایرۆس و بەكتریا ، ئەو جۆرە نەخۆشیە لە باوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەكانی، منداڵی كوڕ زۆرتر تووشی ئەو نەخۆشیە دەبێت.
نیشانەكانی نەخۆشی پاقلە:
1- لەتازە لەدایكبوودا بەشێوەی زەردویی و كەم خوێنی دەبێت.
2-لە گەورەدا زەردویی دەگرێت و خوێنی كەم دەكات بەشێوەیەكی كوتوپر.
3- ڕەنگی پێست كاڵ دەبێت و ڕەنگی میز تۆخ دەبێت وەك چای لێدێت لەدوای خواردنی هەندێك جۆری خواردن یان دەرمان.
تەنیا ئەو كەسانەی ئەو جۆرە نەخۆشیەیان هەیە بە خواردنی پاقلە تووشی كەم خوێنی دەبن ، نەخۆشی پاقلە چاك بوونی نیە و لەگەڵ گەورەبووندا نیشانەكانی كەمتر دەردەكەون، ئەوەش لەوانەیە بەهۆی گەورەبوونی قەبارەی خوێنەوە بێت لەگەڵ گەورەبوونی تەمەندا.
AM:09:48:15/03/2018
ئهم بابهته 5610
جار خوێنراوهتهوه