چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ تیشكی خۆر به‌ر جه‌سته‌مان نه‌كه‌وێت ؟
وێستگە ستایل-
پێگه‌ی جوگرافی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كه تیایدا ده‌ژین وایكردوه ڕۆژانه جه‌سته‌مان تیشكی خۆری به‌ر بكه‌وێت ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژانه‌ش كه هه‌وره ده‌زانین كه هه‌تاو هه‌یه و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڵام تا چه‌ند زانیاریت هه‌یه له‌سه‌ر سوود و گرنگیه‌كانی تیشكی خۆر بۆ ئێمه؟ جگه له‌وه‌ی كه كه‌ش و هه‌وا گه‌رم ده‌بێت ئه‌و ڕۆژانه‌ی تیشكی خۆر ده‌رده‌كه‌وێت .
ئه‌گه‌ر تیشكی خۆر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له جه‌سته‌مان نه‌دات ئه‌وه ئه‌م شتانه ڕوده‌دات:
1-توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ:
ئه‌و كاته‌ی تیشكی خۆر ون ببێت ئه‌وه مانای وایه جه‌سته ڤیتامین D كه‌مده‌بێته‌وه كه زۆر گرنگه بۆ پاراستنی مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و نه‌مانی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی هۆكار ده‌بێت بۆ تێكچوونی په‌ستانی خوێن.
2-هه‌ست و سۆزمان كه‌مده‌بێته‌وه:
كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر واده‌كات دروست بوونی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین له جه‌سته‌دا كه‌م ببێته‌وه و ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ هه‌ستكردن به به‌خته‌وه‌ری .
3-زیان به منداڵه‌كان ده‌گات:
ئه‌گه‌ر منداڵ له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی بڕی پێویست تیشكی خۆر له جه‌سته‌ی نه‌دات ئه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی.
4-هه‌ستكردن به ئازار زۆر ده‌بێت:
ئه‌و كاته‌ی‌له تیشكی خۆر دوور ده‌كه‌ویته‌وه ئه‌وه هه‌ستكردنت به ئازاری جومگه‌كان زۆر ده‌بێت له ته‌واوی جه‌سته‌تدا.
5-ئه‌گه‌ری نه‌زۆك زیاد ده‌كات:
كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر ئاستی میلاتنۆنین له جه‌سته‌ی ئافره‌تدا به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای منداڵبوون و ئه‌گه‌ری نه‌زۆكی زیاتر ده‌بێت.
PM:05:23:14/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3246
جار خوێنراوه‌ته‌وه