چوار هه‌نگاوی ئاسان بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رده‌وام تۆی له خه‌یاڵ بێت
وێستگە ستایل-
به‌شێك له خانمان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن چی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یان به‌رده‌وام ئه‌ویان له‌یاد بێت یان چۆن كارێك بكه‌ن ڕۆتینی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان كه‌م ببێته‌وه.
ئه‌گه‌ر پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌یت ده‌بێت چی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ت بیرت بكات ئه‌وه زۆر ئاسانه ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته سوود له‌م ڕێنماییانه وه‌ربگریت.
1-ستایلی خۆت بگۆڕه:
خانم ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌میشه تۆی له خه‌یاڵدا بێت ئه‌وه پێویست ده‌كات گرنگی بده‌یت به شێوه‌و ده‌ركه‌وتنی خۆت و ڕۆتینی ژیان كار له‌جوانی تۆ نه‌كات و هه‌میشه گرنگی به‌خۆت بده.
2-كه‌مێك لێی دوور بكه‌وه‌ره‌وه:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ت بیر بكات ئه‌وه كه‌مێك لێی دوور بكه‌وه‌ره‌وه و شه‌و ڕۆژ نامه‌ی بۆ مه‌نێره و دوای مه‌كه‌وه و كه‌مێك خۆت دوور بخه‌ره‌وه ناوبه‌ناو به‌م شێوه‌یه ده‌بینی چۆن ئاره‌زوو ده‌كات بوبینێت و ڕه‌نگه خۆی پرسیاری ئه‌وه‌ت لێ بكات بۆچی وه‌ك پێشوو گرنگی پێ ناده‌یت.
3-كه‌مێك خۆت شاراوه بكه:
هیچ شتێك هێنده‌ی شاراوه‌ی ئافره‌ت سه‌رنجی ڕاناكێشێت و له‌م كاته‌دا پیاو هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات زیاتر له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی بزانێت و بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه تۆ چیت ده‌وێت.
4- په‌یوه‌ندی جه‌سته‌ی:
ئه‌م بابه‌ته به‌شێكه له توندی په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان و هیچكات ئه‌وه له‌بیر مه‌كه كه ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگه و ئه‌و كاته‌ی تۆ پێویستیه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌م بابه‌ته پڕ ده‌كه‌یته‌وه ئه‌وه هه‌موو كات بیرت لێ ده‌كاته‌وه.
PM:03:13:14/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 37237
جار خوێنراوه‌ته‌وه